وفدێكی ئێرانی له سلێمانی ده‌ڕفێندرێن
یه‌ده‌ك نیوز تایبه‌ت: به گیوره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست یه‌ده‌ك نیوز كه‌وتوه دوێنی شه‌وو ئه‌ندامانی وه‌فدی ئێرانی له یه‌كێك له هوتیله‌كانی شاری سلیمانی به ناوی هوتیل پاڵاس سلێمانی ده‌ستگیر ده‌كرین.
ئه‌مریكا به دو پلانی سه‌ره‌كی هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر ئێران ئه‌نجام ده‌دات
یه‌ده‌ك نیوز: به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست رۆژنامه‌ی "ده‌یلی تیلیگراف" كه‌وتوون، سه‌رۆك بوش به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ڵێتی به‌رایس داوه كه به‌ر له‌وه‌ی بڕیاری هێرش كردن سه‌ر ئێران بدات له گه‌ڵ ئه‌ندامانی سه‌ره‌كی كۆنگرێس هه‌ر دوو حزبی كۆماری و دیموكرات كۆده‌بێته‌وه،
ئیسرائیل ئاماده‌ی شه‌ره دژی سوریه
یه ده ک نیوز: سه‌رۆکی کموسیونی کار‌و و باری ده‌ره‌و و به‌رگری له پارڵمانی ئیسرائیل ئه‌وه‌ی راگه‌یاند که ئیسرائیل ماوه‌یه‌که ئاماده‌یی شه‌ره دژی سوریه. به گیوری ئه‌ژانسی فه‌رانسی "ته‌ساهی هه‌نگبی" ئه‌ورۆ له جوابدانه‌وه‌ی قسه‌کانی فیسه‌ل المقداد جێگری وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی سوریه که وتبووی له به‌رامبه‌ر پێشل کردنی سنووری وڵاته‌که‌ی بێَ وڵام نابێته‌وه.
نیکولاس بره‌نز: تورکیه روبه‌روی سێ کێشه‌ی ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر هاوکاری ئه‌مریکا نه‌بێت
یه‌ده‌ک نیوز: به گیوره‌ی رۆژنامه‌ی هوریه‌ت نیکولاس بره‌نز سێه‌مین مه‌سئولی پایه‌به‌ریزی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا گۆتی: تورکیه باشترین هاوپێمانی ئه‌مریکایه، رێکه‌وتنی تورکیه و ئێران ئێمه دڵنگه‌ران ده‌کات، گۆشاری ئابووری سه‌ر ئێران به قازانجی ئێمه‌یه و تورکیه‌شه.
ئه‌حمه‌دی نژاد: ئه‌گه‌ر ئا‌مریكا ره‌وشی خۆی له ئێراق بگۆڕی زۆركارده‌كه‌ین
یه‌ده‌ک نیوز: ئه‌حمه‌دی نژاد له وتووێژێدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌ویزیۆنی بریتانیا دا وتی: ئه‌گه‌ر ئا‌مریكا و بریتانیا نرمتر كاته‌وه و دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا كۆتایی پێ بێنێ ئێمه ده‌توانین زۆرێك له كێشه‌كانی ئێراق چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
به پێی راپۆرتی "ئاسۆ شێت پرێس" ئه‌حمه‌دی نژاد وتیویه‌تی: ئێمه به مه‌رجێك ده‌توانین چاره‌سه‌ر كێشه‌كان بكه‌ین و تیرۆریستان له‌خاكی ئێراق بهێنینه ده‌ره‌وه كه ئا‌مریكا و بریتانیا ره‌وشی خۆیان له هه‌ڤبه‌ر ئێمه دا بگۆڕن.
له درێژه‌دا وتوویه‌تی كه ئێمه ئیسراییل به‌فه‌رمی ناناسین و به ده‌وڵه‌تێكی داگیركه‌ری ده‌زانین.
کچێکی کورد به‌ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی ئۆسلۆ هه‌ڵبژێردرا
تركیه به 50هه‌زار یۆرۆ مه‌حكوم كرا
یه‌ده‌ك نیوز : دادگای مافی مرۆڤی ئه‌رووپا به هۆی كوچی دوای ئه‌ندامێكی رێكخراوی " دیویۆل" له ساڵی 1980 له كاتی ده‌ستگیركردنی دا مه‌حكوم كرا.
له‌شاری ماهان7 كه‌س له سێدارده‌درێن
یه‌ده‌ك نیوز : دزگای دادی كۆماری ئیسلامی ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند كه ده‌بێ 7 كه‌س له شاری كرمان سزای له‌سێدرادانیان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ بكرێ.
به‌پێی راگه‌یاندراوی دادگای گشتی و شۆڕشی كه‌رتی ماهان ئه‌م 7 كه‌سه به تاوانی توند وتیژی له دار ده‌درێن.
شایه‌نی باسه شاری ماهان كه‌سه‌ربه پارێزگای كرمان ه چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر شایه‌تی كوژرانی فه‌رمانده‌ی هێزی ئینتزامی ئه‌و شاره‌بووه .
به‌پێ ئاخرین ئامار له شه‌ش هه‌شت مانگی رابردوو تاكو ئیستا پتر له 200 كه‌س له ئێران له‌دار دراون.
جۆرج بوش له راپۆرته‌كه‌ی كراكر و پترایۆس پێشوازی كرد
یه‌ده‌ك نیوز : پاش ئه‌وه‌ی كه راپۆرته‌كه‌ی كراكر وپترایۆس بڵاوكرایه‌وه جۆرج بوشی سه‌ركۆك كۆمار ئا‌مریكا پێشوزای خۆی له‌م راپۆرته ده‌ربڕی و وتی كه ئێمه پشتگیری خۆمان به‌ده‌وام ده‌كه‌ین.
20 مه‌ورد نه‌خۆش كولێرا له شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌دی كرا
یه‌ده‌ك نیوز تایبه‌ت: به پێی ئه‌و هه‌اڵه‌ی كه به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه له شاره‌كانی بانه ومه‌ریوان و سه‌روئاباد چه‌ند نموونه نه‌خۆش كۆلێرا به‌دی كراوه.
چه‌ند كه‌س سه‌باره‌ت به پێكدادانه‌كانی دڕگه‌ی ناڵه‌شكێنه ده‌ستگیركران
یه‌ده‌ك نیوز تایبه‌ت: ئه‌میر ئه‌حمه‌دی گراوه‌ند فه‌رمانده‌ی هێزی ئینتزامی كۆماری ئیسلامی رایگه‌یاند كه چه‌ند كه‌س به تاوانی پێكدادانه‌كه‌ی دڕگه‌ی ناڵه‌شكێنێ ك بووه هۆی كوژرانی 7كه‌س هێزی ئینزامی و مه‌ده‌نی ده‌ستگیركران.
له رووداوی ئۆتۆمبیل دا له 25 كیلومه‌ته‌ری ئۆرمیه بۆ مه‌هاباد7كه‌س كوژران
یه‌ده‌ك نیوز تایبه‌ت: به پێ ئه‌و هه‌واڵه به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه سه‌رله‌به‌ریانی ئه‌مڕۆ له رێگه‌ی ئۆرمیه بۆ مه‌هاباد روودایوێكی ئۆتۆمبیل رووی دا كه تره‌یلییه‌كی بارهه‌ڵگر له گه‌ڵ ئۆتۆبوسێك دا پێكیاندا و 7كه‌س له مسافره‌كانی ئۆتۆبوسه‌كه گیانیان له‌ده‌ست دا و 15 كه‌سیكی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
شایه‌نی باسه ئۆتۆبوسه‌كه له شاری كرماشانه‌وه به ڕیكه‌وتوه بۆ ئۆرمیه.
ئه‌مریکا گه‌وره‌ترین هه‌ره‌شه بۆ تورکیه‌یه
یه‌ده‌ك نیوز: رێکخراوی Pew Global له بڵاوکراوه‌یه‌کی خۆیدا ده‌ڵێت که دوو له سێ خه‌ڵکی تورکیه له سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن که ئه‌مریکا گه‌وره‌ترین هه‌ره‌شه‌یه له داهاتوودا بۆ تورکیه...
ئه‌مریكا بنكه‌ی سه‌ربازی له سه‌ر سنوور ئێراق ده‌كاته‌و
یه‌ده‌ك نیوز: وال ئیستریت ژۆرناڵ رۆژنامه‌ی ئه‌مریكا به گێوره‌ی قسه‌كانی ژنه‌راڵ رێك لێنچ فه‌رمانده به‌شی سێ هێزی سه‌ربازی ئه‌مریكا ده‌ڵێت: ئه‌مریكا به نیازه...
150 میلیون تمه‌ن بۆ پاراستنی سنووری كرمانشان ته‌رخان ده‌كرێت
یه‌ده‌ك نیوز تایبه‌ت: قاسم ره‌زایی فه‌رمانده‌ی پۆلێسی سنوور ئێران چه‌ند رۆژیكه كه خه‌رێكی كۆنتروڵ و دێتنی سنووری كرمانشانه دوای ئه‌م كۆنتروڵه كۆبونه‌وه‌یه‌كی بۆ هێزی سپای و ئێنتزامی كرمانشان گرت...
هێزه‌كانی سوپای ئێران له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سنووری باشوور كشانه‌وه
یه‌ده‌ک نیوز تایبه‌ت: دوای كرِژی و نائارامیه‌ی كه سنووری باشووری كوردستان گرتبووه و به تایبه‌تی گونده سنووریكانی....
هێزه‌كانی سوپای ئێران له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سنووری باشوور كشانه‌وه
یه‌ده‌ک نیوز تایبه‌ت: دوای كرِژی و نائارامیه‌ی كه سنووری باشووری كوردستان گرتبووه و به تایبه‌تی گونده سنووریكانی....
ده‌یلی تڵگراف: كۆماری ئیسلامی له كه‌نداوه‌وه هێرشی چریكی ده‌سپێده‌كات
یه‌ده‌ك نیوز: رۆژنامه‌ی ده‌یلی تلێگراف له راپۆرتێك دا بڵاوكرده‌وه كه سوپای پاسدارنی كۆماری ئیسلامی پایگایه‌كی سیخۆری له كه‌نداو دامه‌زراندوه.
ئه‌م رۆژنامه‌یه هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: ئه‌م پایگایه نزیك هه‌مان شوێنه كه مه‌لوانه بریتانیایه‌كانیان ده‌ستگیركرد. و ئه‌م ناوه‌نده‌ش ناوه‌ندێكی سیخۆڕی " های ته‌ك" ه.
به پێ ئه‌و هه‌واڵانه كه بڵاوبۆته‌وه كۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی شناسایی ناوچه و هێزه‌كانی ئا‌مریكا و گه‌مه‌كانی ئا‌مریكا له ناوچه ئه‌م بنكه‌یه‌دامه‌زراندوه و له‌ئه‌گه‌ری زۆر دا كۆماری ئیسلامی له‌م ناوچه‌یه‌وه هێرشی چرێكی دژی هێزه‌كانی ئا‌مریكا ده‌سپێده‌كات. شایه‌نی باسه چه‌ند برپرسێكی ئامریكایش له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت ناره‌زایی خۆیانیان ده‌ربڕیوه.
كانونی سنفی مامۆستایانی شاری كرماشان هه‌ڵوشێندرا
یه‌ده‌ك نیوز: له به‌یاننامه‌یه‌ك دا كه له‌لایه‌ن فه‌رمانداری شاری كرماشانه‌وه بڵاوكرایه‌وه هاتووه كه كانونی سنفی مامۆستایانی كرماشان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه.
شایه‌نی باسه له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه به پێی نامه‌ی سكرتێری گشتی سیاسی ئینتزامی وه‌زاره‌تی رژێمی كۆماری ئیسلامی و ماده‌ی په‌سه‌ند كراوه له كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیسیۆن كه له‌سه‌ر حیزب و ئه‌نجومه‌نه‌كان هاتووه ئه‌م كانونه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
جۆری نوێ ماده هۆشه‌به‌ر له ناو گه‌نجان بڵاوكرایه‌وه
یه‌ده‌ك نیوز: تاكتیكی نوێ رژێمی كۆماری ئیسلامی ئه‌م جاره‌یان ماده‌یه‌كی شیمیاییه به ناوی" پان پڕاگ " ، ئه‌و ماده‌یه به بیانوی بۆن خوشكه‌ربوون وه‌كو بنێشت و شتانێك كه له ناو ده‌م دا ده‌مژرێن له ناو خه‌ڵك دا بڵاوبۆته‌وه.ئه‌و ماده‌یه وه‌ك هه‌ر ماده‌یه‌كی دیكه بێهوش كه‌ره‌كان سه‌ر خوشكه‌ره‌و ده‌بێته هۆی شیرپنجه‌ی دم وددان و ده‌ستگای هه‌ناسه‌و دڵیش له كارده‌خات.ئه‌و ماده‌یه به ناوه‌كانی وه‌ك ویتامین ،پان عه‌رب،مه‌لوانی زبل ،گوتكا ده‌فرۆشرێ.
وریا ته‌ده‌یۆن ۱سال زندانی بۆ براوه
یه‌ده‌ك نیوز: به پێ ی ئه‌و هه‌واڵانه كه به ده‌ستمان گه‌یشتووه دادگای شۆڕشی شاری سنه كه‌سێكی به ناوی وریا ته‌ده‌یۆن كه 6 مانگه له زیندان دایه به‌یه‌ك ساڵ زێندانی حووكم دا.
شایه‌نی باسه كه تاوانی ناوبراو هاوكاری و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حیزبه كوردییه‌كان راگه‌یاندراروه.
له‌م دواییانه‌دا كۆماری ئیسلامی به‌توندترین شێوه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه مامڵه‌ده‌كات كه‌له‌گه‌ڵ حیزبه كوردییه‌كان هاوكاری و په‌یوه‌ندییان هه‌یه و به‌تایبه‌تی شێوه‌ی به‌رخوردی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌وان و چالاكوانانیش به ته‌واوه‌تی گۆڕیوه.
سیا ده‌ڵێ بن لاده‌ن هێشتا زیندوه
یه‌ده‌ک نیوز: به‌رپرسێكی ده‌زگای زانیاری ئا‌مریكا " سی ئای ئه‌ی" وتی كه پاش لێكۆڵینه‌وه چڕ وپڕ له‌سه‌ر ئه‌و په‌یامه‌ی كه بن لاده‌ن له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕێكی ئینتێرنێتی بڵاو بۆته‌وه وا بۆی ده‌چێن كه بن لاده‌ن هێشتا زیندوه.
به گوێره‌ی ده‌زگای هه‌واڵنێری "فرانس پرێس" به‌پرسێكی زانیاری ئا‌مریكا رایگه‌یاند كه ئه‌و وتانه هی خودی بن لاده‌ن بۆ خۆیه‌تی.
كۆماری ئیسلامی بڕی 5/2 میلیار دۆلار مه‌حكوم كرا
یه‌ده‌ک نیوز: به گوێره‌ی هه‌واڵنێری فه‌ره‌نسا له واشنتۆن دادوه‌رێكی ئامریكایی رژێمی كۆماری ئیسلامی مه‌حكوم به دانی بڕی 2 میلیار و650 میلیۆن دۆلار بۆ بنه‌ماڵه‌كانی 241 مارێنزی ئه‌و وڵاته كه له ساڵی 1983 له لوبنان كوژراون كرد........
پێویسته حوكومه‌تی توركیا لێبوردنێكی گشتی ده‌ركات
یه‌ده‌ک نیوز: سه‌باحه‌ت تونجه‌ل ئه‌ندامی پارله‌مانی توركیا له‌سه‌ر لیستی پارتی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی داخوازی كرد كه‌حوكومه‌تی توركیا لێبوردنێكی گشتی بۆ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی پ.ك.ك ده‌ركات.
به پێی رۆژنامه‌ی وته‌نی چاپی توركیا سه‌باحه‌ت تونه‌جه‌ل وتوویه‌تی كه یه‌كه‌م مه‌رج به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد له‌ووڵاته ده‌ركردنی لێبوردنێكی گشتیه بۆ ئه‌ندامانی پ.ك.ك.
له‌هه‌مان كاتدا سوپای توركیا دژایه‌تی توندی له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه هه‌یه و ته‌نها خواسته ئه‌و ئه‌ویه كه ئه‌ندامانی پ.ك.ك ده‌بێ خۆیان ته‌سلیمی هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته بكه‌ن.
سێ له كوژراوه‌كانی هێزی ئینتزامی كوردن
یه‌ده‌ک نیوز تایبه‌ت: به پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی كه به‌ده‌ستمان گه‌یشووه پاش ئه‌وه‌ی كه هێرش كرایه سه‌ر هێزه‌كانی ئینتزامی كۆماری ئیسلامی له دڕگه‌ی ناڵه‌شكێنه له نێوان كامێران و روانسه‌ر ئاشكرا بوو كه حه‌وت كه‌س له هێزه‌كانی ئینتزامی كوژراون كه سێ له كه‌سانه كوردن و خه‌ڵكی شاری سنه ن....
عه‌لی شیمیایی سوڵتان هاشم و حسێن ته‌كریتی رۆژی شه‌ممه له‌سێداره‌ده‌رێن
یه‌ده‌ک نیوز: دادگای باڵای تاوانه‌كانی ئێراق بڕیاری دا كه رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو سزای هه‌یه‌ك له عه‌لی شیمیایی، سوڵتان هاشم و حسێن ته‌كریتی جێبه‌جێ بكات.
به‌دیع عارف عێزه‌ت پارێزه‌ری ناوبراوان به رادیۆ سه‌وای رایگه‌یاند كه ئه‌م سزایه به ئیمزای سه‌رۆك كۆماری ده‌بێ جێبه‌جێبكری و ئه‌بێ ئه كه‌سانه‌ش كه‌س وكاریان ببینن و ئه‌گه‌ر وا نه‌كرێ ئه‌وه نایاساییه و به‌ڕیارێكی سه‌قه‌ته.
ئا‌مریكا بۆ هێرش كردنه‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی خۆی ئاماده‌ده‌كات
یه‌ده‌ك نیوز: به پێی هه‌واڵنێری ریانۆڤۆستۆی رووسی ئه‌ندامێكی پێشووی سازمانی سیا كه له ره‌وتی شه‌ڕی یه‌كه‌می ئا‌مریكا له كه‌نداو ده‌ستی به‌شدار بووه به گۆڤاری " هارپرێس" ی راگه‌یاند كه ئا‌مریكا به شێوه‌یه‌كی نه‌هێنی بۆ هێرش كردنه‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی خۆی ئاماده ده‌كات.
پاشان ئاماژه‌ی بوه‌دا كه ئێستا كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی و هێزی ده‌ریایی ده‌نێرن بۆ ناوچه و له‌هه‌مان كاتدا سێ یه‌گانیشنان له‌وێ ئاماده‌یه.
ئێراق ده‌بێته ساحه‌ی شه‌ڕی كۆماری ئیسلامی و ئا‌مریكا
یه‌ده‌ك نیوز: به گوێره‌ی سایتی " ئه‌یلاف" ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی كه ئێستا سه‌رۆكایه‌تی حێزبی كۆنگره‌ی ئێراق به‌ده‌سته‌وه‌یه رایگه‌یاند: كۆماری ئیسلامی له‌وبڕوایه‌دایه كه ئێراق بكاته پایگا و شوێنێك بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئا‌مریكا دا و شه‌ڕی له‌گه‌ڵ ئا‌مریكا دا له‌م شوێنه‌وه ده‌سپێبكات.
ئه‌مه‌ش له حاڵه‌تێك دایه كه تێكڕای هاوسێكانی ئێراقیش مسۆگه‌ربوونی ئاسایش و ئارامی له ئێراق دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان ده‌زانن له‌به‌ر ئه‌مه‌ش ده‌ستێوه‌ردانی ده‌كه‌ن.
له‌هه‌مان كاتدا ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی زێده‌ی كرد و وتی كه‌ده‌بێ هێزه‌كانی ئامریكای له ئێراق بمێننه‌وه.
سه‌رۆكۆماری ئه‌مریكا به شێوه‌یه‌كی چاوه‌روان نه‌كراو گه‌یشته ئێراق
یه‌ده‌ک نیوز: به‌رپرسێك له كۆشكی سپیه‌وه رایگه‌یاند كه سه‌رۆك كۆماری ئا‌مریكا بۆ ئێراق سه‌فری كردوه و زیده‌شی كرد كه فرۆكه‌ی هه‌ڵگری ناوبراو له پایگای ئاسمانی ئه‌لئه‌سه‌د له رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا نیشتۆته‌وه.
سمكۆ قادرپوڕ به‌دوو ساڵ حه‌بسی ته‌عزیری حوكم درا
یه‌ده‌ک نیوز: واڵه‌ی كه بڵاوبۆته‌وه دادگای شۆڕشی شاری مه‌هاباد سمكۆقادرپوڕی به دووساڵ حه‌بسی ته‌عزیری حوكم داوه.
سمكۆ كه ماوه‌ی دوو ساڵه له گرتووخانه‌دایه پێشتر له‌لایه‌ن هه‌مان دادگاوه به تاوانی ئه‌ندام بوون له یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كاندا 11 ساڵ زیندانی بۆبڕابۆوه و له‌م دواییانه‌ش دا له لایه‌ن دادگای مه‌هاباده‌وه له په‌روه‌نده‌یه‌كی دیكه دا كه‌بۆیان سازداوه حوكمی 2ساڵ حه‌بسی ته‌عزیری به‌سه‌ر دا سه‌پاوه.
كوریایی باكوور له لیسته‌ی وڵاتانی پاڵپشتی تیرۆریزم وه‌لا ده‌نرێ
یه‌ده‌ک نیوز: به‌گوێره‌ی ده‌زگای هه‌واڵنێری فه‌ره‌نسا ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئا‌مریكا بڕیاری داوه كه كوریایی باكور له لیسته‌ی تیرۆریستی ئه‌م وڵاته وه‌لا نێ ئه‌مه‌ش له دوخێك دا هاته‌ئاراوه كه كوریای باكور بڕیاری دا كه ته‌واوی ناوه‌نده‌كانی ئه‌تۆمی خۆی دابخات و ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن ئامریكاوه پێشوازییه‌كی یه‌كجار سه‌یری لێكرا.
ئه‌م دزگای هه‌واڵنیرییه له سه‌رزاری به‌رپرسێكی ئا‌مریكا بڵاوكردوه كه ئا‌مریكا به‌ته‌مایه كه ئابلۆقه‌ئابوورییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته لابات و پاشان ئه‌و وڵاته‌ش له لیسته‌ی تیرۆریستی وه‌لانێ.
هیرَشی ئاسمانی سێ روَژه بۆ سه‌ر ئیران
یه‌ده‌ک نیوز: به‌پێی راپۆرتێكی حه‌وته‌نامه‌ی تایمز پنتاگۆن پروژه‌یه‌كی هه‌یه كه ده‌یهه‌وێ 1200 شوێن گرنگی سه‌ربازی له ئێران دا بداته به‌ر هێرشی ئاسمانی.له سه‌ر زاری كارناسێكی ئه‌منی بنكه‌ی توژینه‌وه‌ی نیكسۆن هاتووه: ئامانجی ئه‌مریكاییه‌كان.............
هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی سنوریان به‌زاند
یه‌ده‌ك نیوز: پاش ئه‌وه‌ی كه حوكومه‌تی ئێراقی و حوكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هێرشه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌یان بۆناوچه سنورریه‌كانی مه‌حكوم كرد له سنوری حاجی عۆمران تا ماوه‌ییه‌كی كورت تۆپبارانه‌كانی كه‌م بۆوه ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه هاته ئاراوه كه وه‌فدێكی حوكومه‌تی ئێراق سه‌ردانی حاجی عۆمرانی كرد. به‌ڵام ئه‌مڕۆ به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه بڵاوبۆوه هاتووه كه چه‌ند گۆردان له‌هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی ته‌یار به‌چه‌ك قورس و سوك سنوریان به‌زاندوه و هاتونه‌ته ناوخاكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
به‌ڵام تاكو ئێستا زانیاری زۆرتر و هه‌ڵوێستی جیدی‌تر له‌لایه‌ن حوكه‌مه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حوكومه‌تی ناوه‌ندی ئێراق وه‌رنه‌گیراوه.
كچێكی ته‌مه‌ن21ساڵ پاش 19 ساڵ دۆزرایه‌وه
یه‌ده‌ك نیوز: به پێی هه‌واڵێك كه له سایتی هاوڵاتی بڵاوكرایه‌وه كچێك كه‌ته‌مه‌ن 21ساڵه پاش 19ساڵ كه له شاڵاوه‌كانی ئه‌نفاڵ تێده‌په‌ڕێت دۆزرایه‌وه.
ئه‌م كچه سه‌رجه‌م بنه‌ماڵه‌كه‌ی كه‌وتونه‌ته به‌ر شاڵاوی ئه‌نفال و ناوبراویش به‌ئه‌نفال له‌قه‌ڵه‌م دراوه و ناسنامه‌شی نیه.
یه‌ده‌ک نیوز: هه‌واڵنێری یونایتێدپرێس له راپۆرتێك دا هه‌ر جۆره به‌رپه‌رچی كۆماری ئیسلامی له‌ئه‌گه‌ر هێرشی ئامریكای بۆسه‌ر ئه‌و رژێمه شیكردۆته‌وه.
له‌م راپۆرته‌داهاتووه: كۆماری ئیسلامی له‌هه‌ر جۆره چه‌كێك كه‌ڵك وه‌رده‌گرێ وله‌وانه موشه‌كه‌دووڕبڕه‌كانیه‌تی.
ده‌ستێوه‌ردانی كۆماری ئیسلامی له ئێراق شه‌رِی مێژووی فارس و عه‌ره‌به
یه‌ك نیوز: به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی " یه‌دیعوت ئاحارنوت" شێخ "حه‌میدئه‌لعه‌لی" ئیدۆلۆژی په‌ردازی به‌رجسته‌ی ئیسلامی كه‌له كوێت داده‌نیشێ هێرشی توندی كردۆته‌سه‌ر ئێران و له په‌یامێكی ئه‌نته‌رێتی دا رایگه‌یاندوه: دۆخی هه‌نووكه‌ی لوبنان نیشانه‌ی به‌رجسته‌ی پلانه‌اكنی كۆماری ئیسلامی ئێرانه كه ده‌یه‌وێ به یارمه‌تی گروپه شێعه‌كان له‌وێ دا ئامانجه‌كانی خۆی بپێكێ.
کۆماری ئیسلامی تاوانباری سه‌ره‌كی تیرۆری نوێنه‌رانی سیستانیه
یه‌ك نیوز: رۆژنامه‌ی ئیماراتی " گۆلف نیوز" له راپۆرتێك دا ئیدیعای كرد كه ئه‌رته‌شی ئێراق له‌حاڵی توێژینه‌وه‌یه‌كدایه به‌مه‌نزوری ئه‌وه‌ی كه بیسه‌لمێنی كۆماری ئیسلامی له تیرۆری نوێنه‌رانی سیستانی له‌شاری نه‌جه‌ف دا رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بووه,
له‌سه‌ر تیرۆری سێ نوێنه‌ری سیستانی له شاری نه‌جه‌ف دا چه‌ند كه‌سی ئێرانی ده‌ستگیركراون كه چه‌ندومین باره دێنه‌ناوخاكی ئێراقه‌وه له‌به‌ر ئه‌مه‌ش ئه‌م گروپه وێده‌چێ له تیرۆری ئه‌و كه‌سانه‌دا رۆڵی سه‌ره‌كی یا دووهه‌میان گێرِا بێ.
چه‌ند كه‌س له پارێزگای كرماشان له سێداره‌ده‌رێن
یه‌ده‌ك نیوز: به پێی ده‌زگاكانی هه‌واڵنێری كۆماری ئیسلامی به‌رپرسی هێزی ئینتزامی شاری كرماشان بڵاوكردۆته‌وه كه له ره‌وتی ده‌ستگیركردنی كه‌سانی به‌ناوی لاتولوت له‌شاری كرماشان چه‌ندین كه‌سی ناوداری ئه‌و شاره‌یان گرتووه و بۆ شكاندنی كه‌سایه‌تی ئه‌وان به‌ندكراو له‌ناوی شاردا گه‌راندویانن.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی كه به‌ده‌ستمان گه‌یشتووه به‌م زوویانه ئه‌م كه‌سانه له شاری كرماشان و شاره‌كانی دیكه‌ی ئه‌و پارێزگایه له‌دار ده‌درێن.
عه‌بدوڵڵا گول پاڵپشتی له هێرشی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و په‌ژاك كرد
یه‌ده‌ک نیوز: عه‌بدوڵڵا گول له لێداونێك دا وێرِای پاڵپشتی له كۆماری ئیسلامی بۆ هێرش كردنه سه‌ر په‌ژاك رایگه‌یاند كه هه‌ر وڵاتێك بۆی هه‌یه سنوره‌كانی خۆی بپارێزێ.
شایه‌نی باسه ناوبار په‌ژاكی به‌تیرۆریست ناوبردپاشان له‌درێژه دا وتی كه هه‌بوونی تیرۆریستان له‌ئێراق به‌هۆی بۆشاییه‌كه له حوكومه‌تی ئێراق دا هه‌ست پێده‌كرێ.
به‌پێی ده‌زگاكانی هه‌واڵنێری كۆماری ئیسلامی 5 كیلۆمه‌ته‌ر سنوری هه‌رێمی كوردستانی به‌زاندوه.
چواركه‌س به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری بانه ده‌ستگیركران
یه‌ده‌ك نیوز: دوێنی له بازگه‌ی ئیست وبازره‌سی شاری بانه نزێك پۆمپی به‌نزین بۆمبێكی چێنراوه كۆنترۆل دار به ماشینێكی هێزه‌كانی ئینتزامی كۆماری ئیسلامی له جۆری 3ئێف ته‌قییه‌وه كه دوو سه‌رباز له‌م ته‌قینه‌وه‌دا كوژران و ئه‌فسه‌رێك و گروبانێك به‌سه‌ختی بریندار بوون. پاش ئه‌م رووداوه 4 كه‌سیان وه‌ك تاوانبار له‌م رووداوه‌دا ده‌ستگیركردوه كه‌زانیارێكی ئه‌وتۆ له‌سه‌ریان نیه.
7كه‌س له نه‌قه‌ده به‌هۆی لافاو گیانیان له‌ده‌ست دا
یه‌ده‌ك نیوز: بارانی زۆر بووه هۆی دروست بوونی لافاوێكی یه‌كجار به‌هێز كه له‌ئاكام دا 7 كه‌سی له شاری نه‌قه‌ده كوشت.
شایه‌نی باسه به گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه كه گه‌یشتووه‌نه‌ده‌ستمانه‌وه 5كه‌س له ئه‌و 7كه‌سه ته‌رمه‌كانیان دۆزراوه‌ته‌وه و دووی دیكه‌ش تاكو هه‌نووكه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه. وێرای گرتنی گیانی ئه‌و 7كه‌سه زیانێكی گه‌لێك مه‌زنی له‌وشاره و شاره‌كانی دیكه به‌رهه‌م هێنا.
عه‌بدوڵڵا گولی هه‌ڵنه‌بژێردرا و ده‌نگ دان كه‌وته ده‌وری سێهه‌مه‌وه
یه‌ده‌ك نیوز: له دووهه‌مین ده‌وری ده‌نگدان له پارلمانی توركیا به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری نوێی ئه‌و وڵاته كه ئه‌مرِۆ به‌رِێوه چوو جارێكی دیكه عه‌بدوڵڵا گولی كه وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌یه و به‌ختی یه‌كه‌م بوو نه‌یتوانی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كه‌ن واته دوو له سێ 367 ده‌نگ به‌ده‌ست بێنێ و كشایه ده‌وری سێهه‌م كه رۆژی سێ شه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێ.