یه‌ده‌ک نیوز: یه‌كێك له سایته‌كانی سه‌ر به ئه‌حمه‌دی نژاد له بابه‌تێك دا وشداری دایه دۆستان ونزیكانی ره‌فسه‌نجانی كه‌ئه‌گه‌ر به ته‌مای له‌به‌ركردنی كوت وشه‌لوار وكراواتن ، كراواته‌كه‌یان بۆ ده‌كه‌ینه په‌تی سێداره.به دوای رزگاری ئه‌فغانستان وئێراق كه زوربه‌ی به‌رپرسان وخه‌ڵك جۆری رۆژئاوای جل له‌به‌ر ده‌كه‌ن ده‌سه‌ڵات دارانی ئێران به به‌شێك له سناریوی رۆژهه‌ڵاتی ناوینی گه‌وره داده‌نین كه به دست ئه‌مریكاوه به‌رێووه دچێت ولایه‌نگرانی ره‌فسه‌نجانیش به سیخوری و په‌یروكردنی ئه‌م پروژه‌داده‌نین.
شۆرِش گوڵكار زیندانی بۆبرِایه‌وه
یه‌ده‌ک نیوز: دادگای ئینقلابی سنه چالاكوانێكی كلتوری ئه‌و شاره‌ی به‌ناوی "شۆرش گۆڵكار"ی مه‌حكووم به 2 ساڵ زیندان كرد كه پاش ده‌ربرِینی ناره‌زایه‌تی له‌لایه‌ن ناوبراوه و له دادگای پێداچوونه‌وه دا بۆ4مانگ كه‌م كراوه نابراو له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ دا ماوه‌یك له زیندان دابۆ كه به‌زمانه‌ت ئازاد كرابوو.
هه‌روه‌ها له شاری قه‌زوین كه‌سێكیان به تومه‌تی لات ولوی له‌سه‌ر شه‌قامی شار دایه به‌ر قامچی و له شاری شیراز یش كه‌سیكیان به ناوی ئه‌ڵڵاقۆلی به توومه‌تی دزی چه‌كداری له به‌ر چاوی خه‌ڵك له سێداراره دا.
ئه‌گه‌ری هێرش بۆسه‌ر دامه‌زراوه ناوه‌كییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له‌لایه‌ن ئامریكاوه
یه‌ده‌ک نیوز: رۆژنامه‌یه‌كی كوێتی به‌ناو كوێت تایمز له‌سه‌ر مه‌ترسیه‌كانی شه‌رِی نێوان ئا‌مریكا وكۆماری ئیسلامی نووسی: ئه‌گه‌ر چی هێزه‌كان و سیاسه‌تی ده‌ره‌كی ئا‌مریكا له ئێراق و دۆخی ناله‌بار ئێراق دا كۆكراوه‌ته‌وه به‌ڵام به‌رپرسانی باڵای كۆماری ئیسلامی هه‌رِه‌شه‌كانی ئا‌مریكا واته هێرش بۆ دامه‌زراوه‌ناوه‌كییه‌كانیان جیدی گرتووه.
به پێ سه‌رچاوه‌هایه‌ك كه نایانویست ناویان ئاشكرا بێت هاتووه: كه به‌رپرسانی باڵای كۆماری ئیسلامی بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئا‌مریكا هێزی سوپا و ئه‌رته‌شییان به‌هێز كردوه و ئه‌م ره‌وته‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت......
جه‌بار یاوه‌ر: كرده‌وه‌كانی كۆماری ئیسلامی مه‌ترسیداره و راگه‌یاندنی شه‌رِێكه له‌گه‌ڵ ئێراق دا
یه‌ده‌ک نیوز: كۆماری ئیسلامی له درێژه‌ی چه‌ند رۆژ بوردومانی زنجیره‌كێوه‌كانی قه‌ندیل و گونده‌كانی سه‌ربه‌هه‌رێمی كوردستان(باشوور) راگه‌یاندراوێكی بڵاوكردوه كه تێدیاهه‌رِه‌شه له خه‌ڵكی ناوچه‌كانی حاج عۆمران و سیه‌ده‌كان كراوه كه ده‌بێ ئه‌و شوێنه به‌جێ بهێڵن. چونكو ده‌یانه‌وێ كه هێرشی ئاسمانی و زه‌مینی بكه‌نه سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌وه.........
دوو ئه‌ندامی شۆرای شاری روانسه‌ر ده‌ركران
یه‌ده‌ک نیوز: پاش ئه‌وه‌ی كه ماوه‌یه‌كی زۆر كێشه و مشت ومرِ له نێوان سه‌رۆکی شاره‌وانی شاری روانسه‌ر و دوو له ئه‌ندامانی شورای ئه‌و شاره دروست بوو ئه‌مرِۆ ئه‌م كێشه یه‌ك لای بۆوه.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و پێش له‌سه‌ر برِێك مه‌سایل كه هێشتا نه‌دركاون و دوو لایه‌ن له‌سه‌ری نه‌دوان "ره‌مه‌زان فه‌تحی" و فه‌رهاد مه‌حموودی" كورِی ئه‌مین له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی شاره‌وانی دا له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌ك هاوبه‌ش له نێوان شاره‌داری و شۆرای شار دا لێكیانداوه كێشه‌كه گه‌یشتۆته ئاستی باڵا و له‌وێوه را بریاری ده‌ركردنی ئه‌م دوو ئه‌ندامانی شۆرایه ده‌ركراوه.
حه‌وته‌نامه‌ی تایمز: ئا‌مریكا هێرش ده‌كاته سه‌ر سوپای پاسداران
یه‌ده‌ک نیوز: یه‌كێك له شیكارانی ئه‌منییه‌تی حه‌وته‌نامه‌ی تایم كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی "سی ئای ئه‌ی" له ئێراق و كابینه‌ی بووش هه‌یه له‌م حه‌وته‌نامه‌یه‌دا ده‌نووسێ: حوكومه‌تی ئا‌مریكا ده‌یه‌وێ جارێكی دیكه به‌پێ ی بیروكه‌ی نوێ محافیزه‌كاره‌كان پشت به‌به‌ستێ و هێرش بكاته‌سه‌ر ئێران.
بوردومانی گونده‌كانی سه‌ربه هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ربازی كۆماری ئیسلامی زه‌نگێكی مه‌ترسی بۆ ئا‌مریكا به‌ده‌نگ ده‌رێنا.
به پێی سه‌رژمێری نوێ له هه‌ر شه‌ش رۆژ دا ژنێك له‌تاران ده‌كوژرێت
یه‌ده‌ك نیوز: به پێی سه‌رژمێری نوێ زۆرتر له 80% قوربانیه‌كانی قاچاخی ژنانن و زۆرتر له 50% قوربانیه‌كان له منداڵان پێكدێن.
9% ئه‌و كچانه‌ی له ماڵه‌وه رایانكردوه له كۆتایی دا خه‌رێكی له‌شفرۆشی ده‌بن. له هه‌ر شه‌ش رۆژ دا یه‌ك ژن له‌تاران ده‌ستدرێژی ده‌كرێته‌سه‌ری و پاشان ده‌كوژرێت.
حه‌یده‌ری كارناسی زانستی سیاسی وتی كه توندوتیژی و هه‌ژاری و مشت ومرِی سیاسی له هۆیه‌كانی قاچاخی ئه‌م كه‌سانه‌ن.
شایه‌نی باسه بنه‌ماڵه‌ی ره‌فسه‌نجانی یه‌كێك له گه‌وره‌ترین بانده‌كانی قاچاخی مرۆڤن به تایبه‌تی كچان بۆ وڵاتانی كه‌نداو.
وتوێژه‌كانی كۆماری ئیسلامی و ئاژانسی وه‌زه‌ی ئه‌تۆمی نه‌هێنی به‌رِێوه‌ده‌چێ
یه‌ده‌ك نێوز: وتووێژه‌كانی كۆماری ئیسلامی و ئاژانسی وزه‌ی ناوه‌كی كه برِیاره له‌تاران به‌رِێوه‌بچێ به شێوه‌یه‌كی نه‌هێنی به‌رده‌وام ده‌بێ.
ئاژانسی وزه‌ی ناوه‌كی به به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی "ئولی هینونن" جێگری به‌رِێوبه‌ری گشتی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ناوه‌كی دوێنی گه‌یشته تاران و به پێی خشته‌یه‌كی كاتی دیاری كرا‌و بۆ گه‌یشتن به وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێك ئه‌م وتووێژه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی له مه‌ریوان دوو كه‌س دیكه‌یان کوشت
یه‌ده‌ك نیوز: سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مرِۆ دووشه‌ممه هێزه‌كانی ئینتزامی مه‌ریوان ته‌قه‌یان له تویوتا لانكروزه‌رێك كرد و دایانه‌به‌ر ده‌سترِێژی.
له‌ئاكام دا دوو كه‌س به‌ناوه‌كانی "ناسر مه‌حموودی" و " ئه‌بوبه‌كری مه‌حموودی" كوژران و كه‌سێكی تر به‌ناوی ئه‌عزه‌می به توندی برینداربوو و خه‌ڵكیشاری مه‌ریوان برینداره‌كه‌یان گوازته‌وه بۆ خه‌سته‌خانه‌ی مه‌ریوان.
شایه‌نی باسه له‌م ئه‌مساڵ دا چه‌نده‌مین كه‌رِه‌ته كه خه‌ڵكی مه‌ریوان ده‌درێنه به‌ر ده‌سترِێژ هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی.
كۆماری ئیسلامی به‌ته‌مایه هێرش بكاته‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان
یه‌ده‌ک نیوز: به پێی ده‌زگای هه‌واڵنێری "پی،ی‌و،كه‌ی میدیا" ئه‌رته‌شی كۆماری ئیسلامی هێزێكی زۆری له سه‌رسنوری حاجی عۆمران به‌مه‌به‌ستی هێرشێكی به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و لێدانی ئامانج گه‌لێكی په‌ژاك ته‌یار كردوه.
كۆماری ئیسلامی له‌چه‌ند رۆژ له‌م و پێش زنجیره كێوه‌كانی قه‌ندیلی داوه‌ته به‌ر بودومانی و ئێستا به‌ته‌مایه كرده‌وه‌یه‌كی سه‌ربازی ده‌ره‌وه‌ی سنور ئه‌نجام بدات.
عه‌لی ره‌زمجو:كه‌نداو ده‌بێته دوزه‌خی هێزه‌كانی ئه‌مریكا
یه‌ده‌ک نیوز: پاش هه‌رِه‌شه عه‌لی خامنه‌یی سه‌ركرده‌ی سوپای كۆماری ئیسلامی‌یش له‌لێدوانێك دا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ده‌نگ وباسی فارس رایگه‌یاند: له‌ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر ئێمه كه‌نداو ده‌كه‌ێنه دۆزه‌خ بۆ سه‌ر هێرش به‌ران.
ئه‌م توندبوونه‌وه هه‌رِه‌شانه كۆماری ئیسلامی له‌وكاته‌وه گرِی گرت كه ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئا‌مریكا رایگه‌یاند كه ره‌نگه سوپای پاسدرانی كۆماری ئیسلامی بخاته ناو لیستی تیرۆریستیه‌وه و ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ی بۆ به‌رپرسانی باڵای ئه‌و رژێمه دروست كردوه چونكو زۆرێنه‌ی ئابووری ئه‌و وڵاته له‌ده‌ست ئه‌م هێزی تیرۆریسته‌دایه.
له هێرش بۆ سه‌ر بازگه‌كه‌ی شمشێر كه‌سێك نه‌كوژراوه
یه‌ده‌ك نیوز: شه‌وی رابردوو چه‌ند كه‌سی نه‌ناسراو به‌مه‌به‌ستێكی نادیار هێرشیان كرده‌سه‌ر بازگه‌ی شمشێر كه ده‌كه‌وێته چه‌ند كلیومتری شاری پاوه‌وه. و چه‌ند خوڵه‌ك پێكدادانیان پێكه‌وه هه‌بوو به‌ڵام له كوژراوان یا برینداران هیچ زانیارییه‌ك له به‌رده‌ست دانیه.
به پێی هه‌واڵنێرمان له ناوچه هێرشبه‌ران به چه‌كی كلاشینكۆفیان پێ بووه و له‌كاتی پێكدادان دا ته‌نها له‌وچه‌كه كه‌ڵكیان وه‌رگرتووه.
چواركه‌سی دیكه له سێداره‌دران
یه‌ده‌ك نیوز: به پێی هه‌واڵنێری ئیرنا سێ كه‌س به‌ناوه‌كانی مه‌حمود موقیمی، محه‌ممه‌دشارعی و داوودشارعی كه خه‌ڵكی شاری ساوه ن سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرِۆ له‌سێداره‌دران، ئه‌مه له حاڵه‌تێك دایه كه هیچ پێشینه‌یه‌كیان نه‌بووه و پاشان هیچ سكاڵایه‌ك دژ به‌وان تۆمار نه‌كراوه. شایه‌نی باسه پارێزه‌ری ئه‌و سێ كه‌سه كه له یه‌ك بنه‌ماڵه‌ن رایگه‌یاند كه هیچ سكاڵایه‌ك دژ به‌وان له سه‌راسه‌ری ساوه تۆمار نه‌كراوه و پاشان ئه‌مانه‌یان وه‌ك یه‌كه‌مین لاتولوته‌كانی ساوه(ئه‌رازل وئه‌وباش) گرتووه و له سێداره داوه.
رۆژی رابردووش كه‌سێكی دی له‌شاری زاهێدان له‌سێداره‌درا.
له سنه بۆمبێكی سه‌وتی ته‌قییه‌وه
یه‌ده‌ک نیوز: به پێ ئه‌و هه‌واڵه‌ی له سنه گه‌یشتووه كاتژمێر 10:35 سه‌ر له به‌یانی ئه‌مرِۆ له به‌رامبه‌ر ده‌ری ره‌ئیسی پاساژی هه‌ورامی كه له خیاوانی پاسداران دایه بۆمبێكی سه‌وتی ته‌قییه‌وه كه ده‌نگێكی زۆر گه‌وره‌ی دروست كه كرد كه بووه هۆی شڵه‌ژانی خیاوانی پاسدارن و به‌هۆی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه شووشه‌ی دوكانه‌كانی ده‌وروپشت شكا به‌ڵام له خه‌ساری گیانی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه هیچ زانیارییه‌ك تاكو ئێستا نه‌گه‌یشتووه.
گروپێكی تورك به‌رپرسایه‌تی ته‌قینه‌وه‌كانی شه‌نگالیان گرته‌ئه‌ستۆ
یه‌ده‌ک نیوز: ئه‌م گروپه كه به‌ناوی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی تورك ناسراوه له به‌یاننامه‌یه‌ك دا بڵاوكردۆته‌وه رایگه‌یاندوه كه به‌رپرسایه‌تی ئه‌و ته‌قینه‌وه له قه‌زای شه‌نگال ده‌گرێته‌ئه‌ستۆی خۆی كه زیاتر له 850 كوژراو برینداری لێكه‌وته‌وه...............
ئه‌فسه‌رێكی پایه‌به‌رزی كۆماری ئیسلامی‌یان ده‌ستگیركرد و و سێ جێگری ویان له به‌غدا كوشت
یه‌ده‌ک نیوز: به پێی ئه‌و هه‌اڵه‌ی كه له رۆژنامه‌ی "ولدتریبیۆن" دا له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی ئه‌رته‌شی ئا‌مریكا بڵابۆته‌وه هاتووه: كه هێزه‌كانی ئامریكایی له هێرشێك دا له به‌غدا ئه‌فسه‌رێكی باڵای سوپای قودسی كۆماری ئیسلامی‌یان ده‌ستگیركردوه و سێ له جێگره‌كانیان كوشتوه كوشتووه.........
دكتۆر به‌هائه‌دینی ئه‌ده‌ب كۆچی دوایی كرد
سهرلهبهرانی ئه‌مرِۆ چوارشه‌ممه دكتۆر به‌هائه‌دینی ئه‌ده‌ب نوێنه‌ری ده‌وره‌ی پێنجه‌م و شه‌شه‌می پارلمانی ئێران كۆچی دوایی كرد.
شایه‌نی باسه ناوبراو سێ ساڵ بوو كه تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه هاتبوو كه له ئاكام دا به هۆی هه‌مان نه‌خۆش كۆچی دوایی كرد.
كازمی قومی: 7 دیپلۆماتی ئێران به‌ندكراوی هێزه‌كانی ئامریكان
یه‌ده‌ك نیوز: كازمی قومی له وتووێژێك دا كه‌له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێری عه‌سری ئێر ان كردی وتی: به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی كه ده‌ڵێن 5 دیپلۆماتی ئێران له‌ده‌ست ئامریكاییه‌كاندان به‌ڵام وانیه و ئه‌م هه‌ژماره7كه‌سن یه‌ك له سێ كه‌س سێ ساڵ له‌مه‌وپێش ده‌ستگیركراوه و ئه‌وی تریش 6مانگ له‌مه‌وپێش رفێندراوه.
كازمی قومی باڵوێزی كۆماری ئیسلامی له به‌غدا سه‌باره‌ت به ئازادی ئه‌و كه‌سانه وتی كه كومیته‌یه‌كی ئێراقی و ئامریكای ساز ده‌بێ كه برِیاری مانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ده‌ده‌ن.
هێزه‌كانی ئا‌مریكا چه‌ندجار رایانگه‌یاندوه كه ئه‌و كه‌سانه ئازاد نابن ته‌نانه‌ت له‌م دواییانه‌دا ده‌نگۆی دادگای كردنیان بڵاوبۆوه.
ئیسراییل ده‌یه‌وێ كۆماری ئیسلامی له رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌ربكرێ
یه‌ده‌ك نیوز: به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ئیسراییلی "جروزئه‌له‌م پۆست سه‌رۆك پارلمانی ئیسراییل خوازیاری ده‌ركردنی كۆماری ئیسلامی ئێرانه له رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌وكان. خاتوو دالیا ئیتزیك ئه‌م داخوازییه‌ی كاتی دیدار له‌گه‌ڵ "بان كی مونی" سكرتێری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان راگه‌یادوه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه بان كی مون ره‌زامه‌ندی خۆی راگه‌یاندوه‌و گوتویه‌تی كه وته‌كانی ئه‌حمه‌دی نژادی سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته ته‌حه‌مول ناكرێ و رایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر بمانه‌ه‌وێ ئه‌ندامێك ده‌ركرین ده‌بێ ئه‌ندامێكی ئاڵترناتیڤمان هه‌بێ.
ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه سوپای ئێران بچواته ناو لیستی تیرۆریستی ئا‌مریكا
یه‌ده‌ك نیوز: حوكومه‌تی ئا‌مریكا به‌م زووانه ناوی سوپای پاسدرانی كۆماری ئیسلامی ئێران زێده‌ده‌كاته لیسته‌ی گروپه‌تیرۆریسته‌كان.به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی نیۆیۆرك تایمز كه له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی ئامریكایی نووسیویه‌تی ده‌ڵێ: حوكومه‌تی بووش به‌ته‌مایه كه ئه‌م هێزی كۆماری ئیسلامییه زێده‌بكاته سه‌ر لیسته‌ی رێكخراوه تیرۆریستییه ده‌ره‌كییه‌كانی خۆی.
قه‌یران كه‌وتۆته ژووری بازرگانی پارێزگای كرماشان
یه‌ده‌ك نیوز: به‌شوێن ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی حه‌یده‌ر كودپورِ به‌رِێوه‌به‌ری نوێی ژووری بازگانی و پیشه و كانزاكانی پارێزگای كرماشان مه‌نوچه‌ری فه‌خری جێگری ناوبراویش ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند..
داخوازی مورته‌زه‌وی بۆ له‌سێداره‌دانی 17 كه‌سی دیكه
یه‌ده‌ك نیوز: ده‌زگای هه‌واڵنێری فارس رایگه‌یاند كه جێگری دادستان شاری تاران ئه‌مرِۆ ده‌رخاستی ده‌ركردنی حوكمی له‌سێداره‌دانی بۆ 17 كه‌س له‌كه‌سانه كه به‌ناوی لات ولوت(ئه‌رازل و ئه‌وباش) گیراون داوه‌ته دادگای سزای تاران.
محه‌ممه‌د سالاركیا رایگه‌یاند كه په‌روه‌نده‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ژێرناوی لاتولوت گیراون له دادگای سزا لێیده‌كۆڵنه‌وه و به‌ڵام سزای پێویست له دادسرا ده‌رده‌كرێ جا خواستی ده‌ركردنی حوكمی له‌سێداره‌دان لێره‌دا شوێنی خۆی ناگرێ.
شایه‌نی باسه حوكمی له‌سێداره‌دان بۆ 17كه‌س له‌لایه‌ن دادستانی تارانه‌وه ده‌ركراوه.
عه‌دنان الدلیه‌می: ئێران ده‌ێهه‌وی سونه له ناۆ ببا
گۆڤاری ئكۆنۆمێست: رۆژنامه‌گه‌ری له ئێران تاوانه
دوو گه‌شتیار به‌لژێكی له ئێران رفێندران
یه‌ده‌ك نیوز: دوو گه‌شتیاری به‌لژێكی له شاری به‌م رفێندران. رۆژی یه‌كشه‌ممه ئه‌و گه‌شتیارانه به مه‌به‌ستی گه‌ران له‌و ناوچه‌دا و دێتنی شۆنه‌واری دێروكی شاری به‌م وه‌رێكه‌وتبوون كه له قه‌زای فه‌هرج له نێزیك پارێزگای كرمان نادیار ده‌مێنن....
ورده‌كاری سه‌بارت به كۆژرانی سێ هاولاَتیی بانه‌یی
یه‌ده‌ك نیوز: دوێنی رێگای سه‌ره‌كی سه‌قز - بانه له ساعه‌تی 11 به‌یانی تا 4 پاش نێوه‌رۆ به هۆی ئالۆزی له نێو گۆندی سه‌به‌دلوو چه‌ند كاتژمێرێك داخرا.
به چه‌ند قۆناغێك عێراق ده‌بێته سێ ده‌وڵه‌تی جیاواز
یه‌ده‌ك نیوز: نوسه‌ری رۆژنامه‌ی سه‌نده‌ی ته‌لگرافی بریتانا پێشبینی ئه‌وه ده‌كات كه به چه‌ند قۆناغێك عێراق ده‌بێته سێ ده‌وڵه‌تی جیاواز و شه‌ڕێكی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ومه‌زهه‌بی تایفیش له‌و ولاَته به‌رپا ده‌بێت.
ئاشكرا بوونی پێلانی له‌نێوچۆنی حكومه‌تی مالكی
خه‌ڵكی بانه بنگه‌یه‌كی نێروی ئێنتزامی رژێم ئێسلامی ئێرانیان ئاگر به‌ردا
یه‌ده‌ك نیوز: ئه‌مرۆ هێزه ئه‌منێكانی رژێم ئێسلامی ئێران له ده‌روازه‌ی شار سێ كه‌سێان كوشت. خه‌ڵك له به‌رامبه‌ر ئه‌و كرده‌وه‌یه رژانه سه‌ر شه‌قام و بنگه‌ی هێزی ئێنتزامی ئێرانیان ئاگر به‌ردا....
كۆماری ئیسلامی به‌م زووانه12 كه‌سی دیكه له سێداره‌ده‌دات
یه‌ده‌ک نیوز: فه‌رمانده‌ی ئینتزامی شاری كرمان رایگه‌یاند: پتر له 80% ئه‌و كه‌سانه‌ی به ناو پیاوخراپه ده‌ستگیركراون خه‌ڵكی ناوه‌ندی ئه‌و پارێزگایه‌ن. له درێژه‌ش دا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه 178 كه‌س ده‌ستگیركراون كه په‌روه‌ندی زۆریان هێشتا به‌دواداچوونی ته‌واو نه‌بووه به‌ڵام 12 كه‌س له‌م هه‌ژماره چاوه‌رِێ په‌تی سێداره‌ن به‌ڵام ئاماژه‌ی به تاوانه‌كانیان نه‌كرد كه‌ئایا توانی دیكه‌یان له‌سه‌ره یا به بۆنه‌ی به‌شێوه‌ی رۆژئاوایی جل پۆشتن و شتی وا بووه.
سه‌رۆك كۆماری ئا‌مریكا هێرش بۆ سه‌ر مه‌قه‌رِه‌كانی كۆماری ئیسلامی راگه‌یاند
یه‌ده‌ک نیوز: به گوێره‌ی ده‌زگای هه‌واڵنێری فه‌ره‌نسا ئه‌رته‌شی ئا‌مریكا له به‌غدا ئه‌مرۆ رایگه‌یاند: سه‌بازێكی دیكه‌ی ئا‌مریكا به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی قه‌راخ جاده‌یی گیانی له ده‌ست داوه.
ئه‌مه‌ش له حاڵه‌تێك دایه كه ئا‌مریكا جارێكی دیكه كۆماری ئیسلامی تۆمه‌تبار كرد كه چه‌ك وته‌قه‌مه‌نی ده‌نێرێته ناو خاكی ئێراق. رۆژی پێنج شه‌ممه جۆرج بووش له لێدوانێكی توند دا هێرشی كرده‌سه‌ر ئێران و وتی كه ئاكامێكی قورسیان به‌رده‌كه‌وێت. هاوكات دیك چێنی پێشنیاری كرد كه مه‌قه‌رِه‌كانی سوپای قودسی كۆماری ئیسلامی له ناوخۆی خاكی ئێران دا بوردومان بكه‌ن. سه‌رچاویه‌كی ئاگا رایگه‌یاند كه سه‌رۆك كۆماری ئا‌مریكا بێ ره‌چاوكردنی كۆنگره‌ی ئه‌و وڵاته هێرش بۆ سه‌ر مه‌قه‌رِه‌كانی كۆماری ئیسلامی راگه‌یاندوه.
كاسبكارێكی مه‌هابادی كوژرا
یه‌ده‌ك نیوز تیابه‌ت: به گێوره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی كه له موكریان به ده‌ستمان گێشتووه بایه‌زید سه‌ید ئه‌حمه‌دی كورِی عبدالله له جاده‌ی پێرانشاری – مه‌هاباد وه‌به‌ر ده‌سترێژی گۆله‌ی نیروی ئینتزامی كه‌وه‌ت و له ئاكام دا كوژرا....
دۆزینه‌وه‌یه‌كی سه‌رِسوورِ هێنه‌ر: سه‌لمێندرا كه ده‌توانرێ له زه‌مه‌ن دا سه‌فه‌ر بكرێ
یه‌ده‌ک نیوز: "ئاموس ئوری" دانشمه‌ندی ئیسراییلی به شێوه‌یه‌كی زانستیانه سه‌لماندی كه‌ده‌كرێ له زه‌مه‌ن دا سه‌فر بكه‌ین. ئێستا زانستی نه‌زه‌ری پێویست هه‌یه ئه‌گه‌ر مۆركی كۆتایی له‌سه‌ر بدرێ ئه‌وا سازكردنی سه‌یاره‌ی زه‌مه‌ن به شێوه‌یه‌كی پراتیكی ده‌سپێده‌كات.
پێكهاته‌ی ریازی ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه له ئاخرین ژماره‌ی گۆڤاری زانستی" شرۆڤه‌ی فیزیك" بڵاوبۆوه. دانشمه‌ندی ناوبراو له رێگه‌ی ئه‌م فرموڵی ریازیه‌وه ئیمكانی سه‌فه‌ر له نێوزه‌مه‌نی سه‌لماندوه. ناوبراو پرۆفیسۆری زانكۆی ته‌كنۆلۆژی ئیسراییله......
ئاوه‌ره‌كانی كه‌مپی بارێكه به‌ره‌و ئێران ده‌گه‌رێنه‌وه
یه‌ده‌ك نیوز تایبه‌ت: به‌هۆی خه‌رابی گۆزه‌ران و نه‌بوونی خزمه‌تگوزای پێویست، ئاواره‌كانی كوردستانی ئێران نێشته‌جی كه‌مپی بارێكه و كه‌مپه‌كانی دیكه به‌رو ولاَتی ئێران ده‌گه‌رێنه‌وه به گێوره‌ی ئه‌نجۆمه‌نی ئاواه‌ركانی ئێرانی له بارێگه پێ راگه‌یاندین.... روسیه هێچ متمانه‌یه‌ك به ئێران ناكات
یه‌ده‌ك نیوز: روسیه له ئێران ماندوو بووه، به گێوره‌ی ئاژانسی ئاسوشێتد پرس روسیه ئولتێماتۆم تازه‌ی به ئێران داوه‌ن، تاران بێجگه له راوه‌ستاندنی پێتاندی ئۆرانێوم له ولاَتی خۆی ده‌بێ به‌رنامه ناوه‌كێكانی ئاشكرا كا و به‌ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی و جێهانی بدات. به پێچه‌وانه‌وه روسیه سوته‌مه‌نی ناوه‌كی بنگه‌ی بۆشه‌هر نادات.....
دوایین هه‌واڵ سه‌بارت به عه‌دنان حه‌سنپوور و هیوا بۆتیمار
یه‌ده‌ك نیوز: سالح نێكبه‌خت پارێزه‌ری عه‌دنان حه‌سنپوور و هیوا بوتیمار دوو رۆژنامه‌نوسی كورد به ئاژانسێكی ئێرانی ده‌ڵێت: دوای سه‌پاندی سه‌زای ئێعدام له زێندانی مه‌ریوان بۆ سنه ناردراون و ئێستا به ده‌ست ئێتلاعاتی پارێزگای كوردستانن...۰۴:۰۵ ب.ظ 11/8/2007نوێنه‌ری كرمانشان: پاره‌ی نه‌وت به شێوه‌یه‌كی یه‌كسان دابش ناكرێ
یه‌ده‌ك نیوز: به گێوره‌ی وت وێژی سایت ناۆخۆی ئێران له گه‌ل نوێنه‌ری كرمانشان ده‌ركه‌وت كه نوێنه‌ری ئه‌و شاره له‌ده‌ست حكومه‌ت وه‌زاڵه هاتووه.
قه‌ڵخانێكان به‌شداری فستیڤاڵێ ته‌نبوورژه‌نی ده‌كه‌ن
یه‌ده‌ك نیوز تایبه‌ت: به گێوره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی كه له كرمانشان به ده‌ستمان گێشتووه ئه‌مرۆ له لایه‌ن پارێزگای كرمانشانه‌وه فستێڤاڵێك بۆ ته‌نبوور ژه‌نه‌كان له دالاَهۆ رێكخرا. ئه‌و فستیڤاڵه كه ئه‌مرۆ كۆتایی به كاره‌كه‌ی دینێت له شاخی دالاَهۆ به‌رێوه‌چوو.
نۆری مالكی له ئێرانه‌وه بۆ سوریه ده‌چێت
یه‌ده‌ك نیوز: به گێوره‌ی ئاژانسی كۆنا سه‌رچاوه دێپلوماتێكه‌كانی سوریه رایانگه‌یاند كه نۆری مالكی سه‌رۆك وه‌زیری ئێراق 20 ئۆت سه‌ردانی سوریه ده‌كات تاكو دوایین گۆرانكارێكانی ئێراق تاوتوو بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ئاژانسه‌كه ده‌ڵێت كه دانێشتنه‌كه له سه‌ر كێشه‌ی سیاسی و ئابووری و پاراستنی ئه‌و دوو ولاَته ده‌بێت.
كۆریای باشوور 25 مێلیون دولار خزمه‌تی به كوردستان كردوه
هه‌ژمارێكی زۆری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی كۆماری ئیسلامی ده‌ستی به‌رسه‌راگیرا
یه‌ده‌ك نیوز: یه‌كێك له‌به‌رپرسانی هێزه‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یی یارمه‌تیده‌ری باری ئه‌منی ئه‌فغانستان (ایساف) له لێدوانێكی تایبه‌تدا له‌شاری كابۆل پێته‌ختی ئه‌فغانستان رایگه‌یاند: له‌م مانگانه‌ی دواییه‌دا خۆكوژی له‌م وڵاته‌دا رووی له زیادبوون كردوه.
ژه‌نه‌رِاڵ "فوستۆ ماكور" فه‌رمانده هێزه‌كانی ایساف له رۆژئاوای ئه‌فغانسان زێده‌شی كرد كه سه‌ر نێوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ دا 41 كرده‌وه‌ی خوكوژی هه‌بووه كه 25 له‌مانه بێ سیاره ئه‌نجامی گرتووه.
ژنان ئاماده ده‌كه‌ن به‌ره‌نگاری خه‌ڵك بكه‌ن
یه‌ده‌ك نیوز: ژنانی پاسدار كه رژێم كۆماری ئیسلامی دروستی كردوون بۆ به‌ره‌نگاری خه‌ڵكی ئازادێخوازی ئێران، ئه‌و ژنانه له سه‌ر سیاسه‌تی و فێكری سه‌ركه‌وتن به ترس‌دا (النسر بالرعب) ئێش ئه‌كه‌ن بۆ مه‌به‌ستی سه‌ركۆت كردنی ژنان له رێپیوانه‌كاندا.
حزب الله: یاری توپێ پێ ده‌بێ بكه‌ین به ئێسلامی
یه‌ده‌ك نیوز: سكرتێری حزب الله به‌ته‌مایه یانه‌ی مه‌نجستر بریتانیا بكرێت، ئه‌م برِیاره له كاتێك دا ده‌دری كه باس له یاری توپێ ئیسلامی ده‌كرێت له ناو ئێران‌دا. پ.ك.ك هه‌رِه‌شه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێراقی كرد
سه‌رۆكی پارڵمانی توركیه هه‌ڵبژێردرا
یه‌ده‌ك نیوز: كوكسال تویتال له یه‌كه‌م خۆڵی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا توانی ره‌زامه‌ندی پارتی داد و گه‌شه پێدان وه‌ده‌ست بێنی و ببێته سه‌رۆكی پارڵمانی توركیه.32 ئه‌ندامی سپای قودس له ئێراق كوژران
ئێران: ته‌نیا كێشه‌ی كاره‌بای نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین
یه‌ده‌ك نیوز: له دێداره‌كه‌ی مالكی سه‌رۆك وه‌زیری ئێراق بۆ ئێران كه دوو رۆژی پێچوو، زۆرترێن باس و گفتگوكان له سه‌ر ده‌رچوونی ئه‌مریكا له خالكی ئێراق بوو و گه‌راندنه‌وه ئه‌من و ئاسایش بۆ خالكی ئێراق. مالكی چاوی به سه‌رۆكی پایه‌به‌رزی ئیسلامی ئێران عه‌لی خامه‌نه‌یی دا كه‌وت و خامه‌نه‌یی گوتی كه سه‌رچاوه‌ی ئاژاوه گێری و ته‌قێنه‌وه له ئێراق ئامریكایه.
یه‌ده‌ك نیوز: به بۆنه‌ی دابین نه‌كردنی سوته‌مه‌نی پێویست بۆ ناوه‌ندی ناوه‌كی بوشه‌هر كۆمار ئیسلامی سكاڵایه‌ك له دژی رووسیا بۆ دادگای لاهه تۆمار ده‌كا. یه‌كێك له ئه‌ندامانی كۆمیسیۆنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌كی مه‌جلیس له ئێران ئاشكرای كرد‌و و و راشیگه‌یاند كه له رۆژانی داهاتوو دا ئه‌م سكاڵایه ئاماده و رێكده‌خرێ و پاشان پێشكه‌شی داداگای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌كرێ.
گه‌ڵاڵه‌ی گوشاری زۆرتر بۆ ئابلۆقه دژی كۆماری ئیسلامی ره‌وانه‌ی گۆنگره ئا‌مریكا كرا
یه‌ده‌ك نیوز:پێشنووسی گه‌ڵاڵه توندتر كردنی گوشاره‌كان له لایه‌ن ئامریكاوه درایه گۆنگره‌ی ئه‌و وڵاته كه قه‌ده‌خه‌كردنی به‌شداری له رێكخراوی تیجاره‌تی جیهانی بۆ ئه‌و وڵاتانه كه له‌به‌شه‌كانی ناوه‌كی، موشه‌كی و له كه‌رته‌كانی نه‌وت و گاز و .... له ئابوری ئێران دا سه‌رمایه‌گوزرای ده‌كه‌نی تێیدا گونجاوه.
شایه‌نی باسه ئه‌م گوشاره له‌لایه‌ن ئا‌مریكا به‌ته‌نهاوه جێبه‌جێ ده‌كرێ و پاش 15 رۆژ له په‌سه‌ند كردنی ده‌كه‌وێته قۆناغی پراتیكه‌وه.
كۆماری ئیسلامی ناتوانێ نكۆڵی بكات ئێمه فیلممان هه‌یه

یه‌ده‌ك نیوز: به‌رپرسانی باڵای ئا‌مریكا له ئێراق دا رایانگه‌یاند كه نوارێكی ڤیدیۆییان ده‌ست كه‌وته كه تێیدا قۆناغه‌كانی ئاماده‌كاری و دابه‌زاندن و ته‌قاندنی موشكه‌كانی كۆمار ئیسلامی كه به‌ده‌ستی تیرۆریستانی ئێراقیه‌وه‌یه‌ی تێدایه.
به‌رپرسانی ئامریكای زێده‌یان كرد كه ئه‌م نه‌واری ڤیدیۆییه‌یان له شاری نه‌هه‌ره‌وان له 32 كیلۆمه‌تری شاری به‌غدا ده‌سكه‌وتوه.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئامریكایی ئه‌م فیلم نیشانی ده‌دات كه تیرۆریستان خه‌رێكی ئاماده‌كردنی 46 موشكن كه 34 له‌و هه‌ژماره ته‌یار بوون به راكێتی 107 میلی مه‌تری كۆمار ئیسلامی.
ئه‌مه له‌حاڵێك دایه كه هاوكات له‌گه‌ڵ ناردن و ته‌قاندنی موشه‌كه‌كان به‌ره‌و ئامانج ده‌نگی موقته‌دا سه‌در له پێش زه‌مینه‌ی ئه‌م فیلمه‌دا دێ كه ئامریكاییه‌كان مه‌حكوم ده‌كا.له لایه‌كی دیكه ناوی ئیمام مه‌هدی ئیمامی دوازده‌هه‌می شێعه‌كان له سه‌ر یه‌كێك له موشه‌كه‌كان به شێوه‌یه‌كی خوارخێچ نووسراوه.
400 هێكتار له زه‌وی كشت و كاڵی له سونقۆر سوتا
یه‌ده‌ك نیوز تایبه‌ت: ئه‌مرۆ به هۆی ئاگر كه‌وتنه‌وه له زه‌وی و زاری سونقۆر 400 هێكتار له زه‌وی كشت و كاڵی سوتا، هه‌واڵنێرمان ڵێ راگه‌یاندین كه هۆی ئاگری كه‌وتنه‌وه سوتاندنی گیای وێشك هه‌رز بووه كه به هۆی توندی با ئاگر گێوزراتوه بۆ زه‌وی كشت و كاڵیكان ده‌وروبه‌ری خۆی، كه له ئه‌نجام دا 400 هێكتار گرتوته‌وه. هه‌روها زۆر له گه‌نم و جۆی خه‌ڵك سوتاوه كه تا كۆ ئێستا مه‌زه‌نده چه‌نده زه‌ره له زه‌وێداران كه‌وتوه،... به‌م زۆانه فرِۆكه له كوردستان دروست ده‌كرێ
یه‌ده‌ك نیوز: به‌هره‌مه‌ندی كورد "نه‌ریمان ساڵح"، به‌ته‌مایه كارگه‌یه‌كی دروستكردنی فڕۆكه‌ی گه‌شت و گوزاری دابمه‌زرێنیێت و له كۆتاییه‌كانی ئه‌مساڵیشدا یه‌كه‌م فڕۆكه‌ی ته‌واو ده‌بیێت.
ئه‌مرِۆ "عه‌دنان موفتی" سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ته‌لاری په‌رله‌مان، پێشوازی"نه‌ریمان ساڵح" كرد.
نێوه‌ی مانگ له ئاڵمان نه‌مایش كرا
یه‌ده‌ك نیوز: ئه‌مرۆ فێلمی ده‌رهێنه‌ری كورد به‌همه‌ن قوبادی له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئاڵمان نه‌مایش ده‌كرێ دوایین به‌رهه‌می ئه‌م ده‌رهێنه‌ره فێلمی نێوه‌ی مانگه كه له سێنه‌ماكانی نه‌مایش ده‌كرێ، شایانی باسه كه فێلمی نێوه‌ی مانگ دوایین به‌رهه‌می ئه‌و ده‌رهێنه‌ره‌یه و به‌رهه‌مه سێنه‌مایه‌كانی به‌همه‌ن قوبادی وه‌ك كاتێك بۆ مه‌ستی ئه‌سبه‌كان و كێسه‌ڵه‌كانێش ده‌فرین له سێنه‌ماكانی ئاڵمان پێشتر پێشوازی زۆری لێكرابوو. عێراق و توركیا له‌سه‌ر چۆنێتی مامه‌ڵه‌كردن به‌رامبه‌ر به په‌كه‌كه ڕێـكـده‌كه‌ون
یه‌ده‌ك نیوز: هه‌ردوو ڕێبه‌ری عێراق و توركیا ڕازی‌بوون له‌سه‌ر هاوكاریكردنی یه‌كتری بۆ ده‌ركردنی پارتی كرێـكارانی كوردسـتان له عێراق.
ڕۆژی سێشه‌ممه له میانه‌ی گفتوگۆكانیاندا له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان و سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیكی مشـتومڕیان له‌سه‌ر شـێوازی ڕه‌فتاركردن به‌رامبه‌ر به سه‌رهه‌ڵـداوانی په‌كه‌كه‌دا. هه‌ردوو ڕێبه‌ر وتووێژه‌كانیان به ئه‌رێنی ناوزه‌ند كرد.
هێزه‌كانی ئێنتزامی كاسبكاران تالاَن ده‌كه‌ن
یه‌ده‌ك نیوز: ئه‌مرۆ له هه‌ڵمه‌تێكدا هێزی ئێنتزامی ره‌ژێم كۆماری ئیًسلامی سه‌ر كاسبكارانی پارێزگای كوردستان، كه‌ل و په‌لی ئه‌و كاسبكارانه به تالاَن برد، ئه‌م كاسبكارانه كه‌بژێوی ژیانیان له رێگای بردنی كل و پل بو سنوور و هێنانی له‌م به‌ر سنووره‌وه یه و هێچ بژێویكی ژیانی دیكه‌یان نییه.
جێمز ڤۆلسی: ده‌بێ دامه‌زراوه ناوه‌كییه‌كانی ئێران بوردومان بكه‌ین
یه‌ده‌ك نیوز: به مه‌به‌ستی بوردومانكردنی دامه‌زراوه ناوه‌كییه‌كان و سه‌ربازییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له فرۆكه‌ی شه‌رِكه‌ری "بی52" و "بی1" و "بی2" كه‌ڵك وه‌رده‌گیرێ. ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌م كاره دواخه‌ین بێگومان ئه‌مجاره‌یان هێرشگه‌ی تیرۆریستی به چه‌كی كۆكوژ ده‌كرێته‌سه‌رمان. ده‌بێ هه‌ر له ئێستاوه له‌گه‌ڵ ئه‌و ولاَتانه كه به‌رهه‌می نه‌وتی ده‌فرشنه ئێران په‌یوه‌نده بكه‌ین و 40% سوته‌مه‌نی ئێران كه له‌ده‌ره‌وه ده‌كردرێت كۆتایی پێبێ.....
هه‌واڵنێران له ئێران ده‌بێ به‌سیجی بن
یه‌ده‌ك نیوز: به گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی كه له پارێزگای ورمێ به ده‌ستمان گه‌ێشته رۆژی هه‌وڵنێر له ئێران كه ئه‌مرۆ 8/8/2007 بوو هه‌ر به‌م بۆنه‌وه له ته‌واوه‌ی پارێزگاكان مه‌سئوله پایه‌به‌رزه‌كان ره‌ژێم كۆماری ئیًسلامی ده‌ستێان به دروست كردنی كۆبۆنه‌وه كرد كه ته‌نیا ئه‌ندامه حكومێكانی ئێران به‌شداریان تێدا كردبوو و كه‌سایه‌تی مێدیایی و رۆژنامه‌وانی تێیدا نه‌بوون.
ئێران شته ئێكس پایه‌ره‌كانی خۆی ره‌وانه‌ی باشووری كوردستان ده‌كات
یه‌ده‌ك نیوز تایبه‌ت: سه‌رۆكی بازرگانی كرمانشان راگه‌یاند كه ده‌بی به زۆریش بێت سلێمانیه زۆترین كرێن كل و په‌ل بكات له سنوری كرمانشان،
هه‌روه‌ها ئه‌زغه‌ر میرزایی ده‌ڵێت كه بازرگانان سلێمانیه به نرخێكی ئه‌رزان شته‌كانمان ده‌كرن، ئه‌وه‌ش زه‌ر و زیانمان لێده‌دات. شایانی باسه كه ساڵی رابردوو 500 هه‌زار دولار كل و په‌ل بۆ باشووری كوردستان ناردراوه له سنووری كرمانشان.
ته‌قینه‌وه‌كان ئێراق دروست كراوی ئێرانن
یه‌ده‌ك نێوز: له رۆژنامه‌ی نیویورك تایمزدا هاتووه كه ژنه‌راڵی پایه‌به‌رزی ئا‌مریكا له ئێراق ریمۆند ئودیرنو گوتویه‌تی: ئه‌و بومبانه‌ی كه له لایه‌ن كۆماری ئێسلامی ئێرانه‌وه دروست كراون و ده‌ته‌قینرێنه‌وه روی له زیاد بوون كردووه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت له مانگی جولای كوژرانی سه‌ربازانی ئه‌مریكی زۆرتر له مانگه‌كانی پێشوو بووه،
هه‌روه‌ها ئه‌م ژنه‌راله ئاماژه ده‌كات كه تروریستان زۆرترین كه‌ڵك له‌و بومبانه وه‌رده‌گرن كه كوژرانی زۆری سه‌بازانی ئه‌مریكی به هۆی ئه‌م بومابنه بووه، ئه‌م بومبانه ده‌توانن ئوتومۆبیله سه‌ربازیكان كون بكه‌ن.
ژنرِاڵ ریمۆند ئودیرنو له ڵێدوانه‌كه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه كرد ئه‌م بومبانه له لایه‌ن سپای پاسدارانی كۆماری ئێسلامی ئێرانه‌وه به تروریستان ده‌دری. زیادیشی كرد كه زۆرتر ترویستانی شێعه له‌و بومبانه كه‌ڵك وه‌رده‌گرن.
16هه‌زار كه‌س له َئێران هه‌ڵگری وایروسی ئه‌یدزن

یه‌ده‌ك نێوز:ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ ئه‌یدز باسی له تۆماركردنی 16 هه‌زار هه‌ڵگری وایروسی ئه‌یدز له ئێران كرد كه ئه‌م هه‌ژماره به شێوه‌ی فه‌رمی هه‌یه.
دكتور مین‌و محرز ووتی: ئاماری 16 هه‌زار نه‌خوَشی ئه‌یدز له ئێران دا ،به پی َ ئیعلامی فه‌رمی وزاره‌تی ته‌ندرستی یه. ووتیشی ئه‌و ئاماره تا سه‌ره‌تای مانگی خه‌رمانانی 86 ه.محرز ی باسی له جیاوازی ئاماری ره‌سمی كرد و گووتی:ئاماری به‌راوردكراو ده‌ری ده‌خات كه 70 تا 100 هه‌زار كه‌س له ئیران دا عفونه‌تی ئه‌یدزیان هه‌بێ.
ده‌یانه‌وه‌ێ محه‌ممه‌د سدریقی كه‌بودوه‌ند رێكخراوی به‌رگری له مافه‌كانی مرۆڤ له كوردستان هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه

یه‌ده‌ك نێوز: محه‌ممه‌د سه‌دیقی كه‌بودوه‌ند له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ی دا رایگه‌یاندوه كه 8 رۆژی له مانگرتنی بووه و چواررۆژ كێشه‌ی سه‌ختی گوارشی هه‌بووه و پیس بوونی زیندان بووه‌ته‌هۆی خراپتربوونی نه‌خۆشییه‌كه‌ی.
راشیگه‌یاند بوو كه له ژێر گوشاری سه‌ختی رۆحی بووه و هه‌رِشه وگورِشه‌یان لێكردوه و ته‌نانه‌ت وشداریان داوه‌ته كه حوكومی قورسی دادگا دا به‌سه‌ر ده‌سه‌پێنن و ده‌بێ رێكخراوی به‌رگری له مافه‌كانی مرۆڤ له كوردستان هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه....
ئیتلاعاتی ئێران سه‌ربازانی ئیمام مه‌هدی بۆ گرتنی خه‌ڵك به كار دێنی
یه‌ده‌ك نیوز: ئیتلاعاتی ئێران به سه‌رۆكایه‌تی غلام‌حسین ئه‌ژه‌ای گروپێكی سه‌ربازی نه‌هێنی دروست كردووه كه ده‌ست ده‌كه‌ن به گرتن و زێندانی كردنی خه‌ڵكی بێ گناه به ناۆی سه‌ربازانی بێ سه‌روشوێنی ئێمام مه‌هدی و به تاوانی سێخۆری بۆ ئه‌مریكا و برِیتانیا ده‌ست به سه‌ریان ده‌كه‌ن و به شێونێ نادیاریان ده‌به‌ن. هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه، هه‌واڵنێری یه‌ده‌ك نیوز راگه‌یاند كه به ده‌ستی سه‌ربازانی ئێمام مه‌هدی عه‌ندنان حه‌سن پوور و هیوا بوتیمار ئه‌و دوو رۆژنامه نوسه‌ی ده‌ست گیر كراون و تاوانی سێخۆریشیان لێ دراوه.
ئه‌م سه‌ربازه نه‌هێنانه ئێمام مه‌هدی به شێوه‌یه‌كی نه‌هێنی ئێش ئه‌كه‌ن و هه‌ر گۆمانێك له سه‌ر هه‌ر كه‌س هه‌بێ ده‌ستگێری ده‌كه‌ن، شایانی باسه كه ئه‌ژه‌ای خۆی به سه‌ركه‌وتوو ده‌زانی كه توانێوێتی زۆر سێخۆر له ئێران بگرێت كه هاوكاری ئه‌مریكا و بریتانیایان كردوه
شاری كرمانشان كتێبخانه‌ی گشتی نییه
ده‌رگایه‌كی گه‌وره له كرمانشان بۆ باشوور كوردستان ده‌كرێته‌وه
یه‌ده‌ك نیوز تایبه‌ت: به گێوره‌ی ئه‌و هه‌واله كه به ده‌ستمان كێشتوه پارێزگای كرمانشان هه‌وڵ ئه‌دات شه‌قامی به‌ناوبانگی (مدرس) كه یه‌كێكه له‌و شه‌قامانه به‌ناوبانگه كه بۆ سنووری عێراق واتا باشووری كوردستان دێت چاكسازی تێدا بكات و وه‌گه‌ری بخات.
شایانی باسه ئه‌م ده‌روازه‌یه ده‌بێته ده‌روازه‌یه‌ك بۆ باشووری كوردستان (كوردستانی عێراق) له رۆژهه‌لاَتی كوردستانه‌وه و بۆ مه‌به‌ستی بازه‌رگانی و گه‌شتیاری كه‌ڵكی لێ وه‌رده‌گێری، هه‌روه‌ها ئه‌م ده‌روازه‌یه ده‌بێته ده‌روازه‌یه بۆ لكاندنه‌وه‌ی كورده‌كانی هه‌ردوو لا به یه‌كتر...
محه‌ممه‌د جه‌عفه‌ری سه‌حرارودی له گه‌ڵ ئامریکا دا‌نیشێت
یه‌ده‌ک نیوز: ئه‌و دوو وێنه‌یه تایبه‌ته به محه‌ممه‌د جه‌عفه‌ری سه‌حرارودی ، وێنه‌ی یه‌كه‌م له 20سال له‌مه‌وپێش له‌كاتێك دا گیراوه كه‌ناوبراو پاش تیرۆكردنی دكتۆر قاسملو هاورِێیانی به هۆی هه‌ڵه‌ی یه‌كێك له تیرۆریستانی هاورِێ به گولله ده‌پێكێ و له خه‌سته‌خانه‌دایه عه‌مه‌لیاتده‌كات و له‌وێنه‌كه‌ش دا دیاره كه گولله‌یان له شانی ده‌هێناوه و بارودۆخی جه‌سته‌ی باش نیه ته‌نانه‌ت نزیك به‌مه‌رگ بۆوه....
کێشه له سه‌ر هێزه‌کانی پ.ک.ک یه

یه‌ده‌ک نیوز: سه‌رۆك كۆماری ئێراق كاتێك له فرۆكه‌خانه‌ی ئانكارا دابه‌زی رایگه‌یاند كه ئێمه له‌گه‌ڵ توركیا له‌سه‌ر دانوستانی ئابووری و مه‌سایلی ئه‌منی دانیشتن ده‌كه‌ین.
به پێی هه‌واڵه‌كان پێش له سه‌فه‌ری مالیكی بۆ توركیا كێشه‌ی له‌سه‌ر چالاكییه‌كانی هێزه‌كانی پ.ك.ك له خاكی ئێراق دا به‌رجه‌سته بۆوه و به‌م پێیه‌ش نوری مالیكی رێگه‌ی توركیا گرته‌به‌ر تاكو چاره‌سه‌رییه‌كی بۆ بدۆزنه‌وه. هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌شه‌و حوكومه‌تی توركیا هێزه‌كانی خۆی له‌سه‌ر سنوری له‌گه‌ڵ هه‌ریمی كوردستان دا بۆ 20000كه‌س زێده‌كرد.
پێش له‌وه ئارنكارا ویستبووی كه حوكومه‌تی ئێراق ده‌فته‌ر پ.ك .ك له ئێراق ببه‌ستێ و پاشان هێزه‌كانیان له ئێراق وه‌ده‌ر نێ و سه‌ركرده‌كانیان راپێچی توركیا بكات. به‌ڵام تاكو ئێستا ئه‌م كاره جێبه‌جێ نه‌بووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه وێده‌چێ كه نوری مالكی له مه‌رجی ئاڵۆزی حوكومه‌تی ئێراق دا كه وه‌زیره سوننه‌كان له‌حوكومه‌ت پاشه‌كشه‌یان كرد رازی به‌م كاره‌بێت هه‌رچه‌ند له بنه‌وه جه‌لالی تاڵه‌بانی و حوكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نایانه‌وێ كه ئه‌م مه‌سه‌له چاره‌سه‌ر بێ و وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه به‌ڵام نوری مالكی رایگه‌یاند له‌به‌ر پاراستنی خاكی ئێراق ناچاره كه زۆر شت جێبه‌جێ بكات.
له‌شاری روانسر هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی به وه‌حشیانه‌ترین شێوه‌یه كه‌سێك شه‌هید ده‌كه‌ن
یه‌ده‌ك نیوز تایبه‌ت: شایه‌نی باسه ئه‌مرِۆ به‌رواری 6/8/2007 له ته‌نگه‌ی ناله شکینه له نێوان شاری كامێران و رانسه‌ر هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی كه‌سێك به‌ناوی "عه‌بدۆلرحیم" له ناو سه‌یاره‌كه‌ی دا شه‌هید ده‌كه‌ن. و پاشان ته‌رمی ناوبراو ده‌به‌ستنه سه‌یاره‌كه‌یانه‌وه به سه‌دان متر به شوێن خۆیاندا ده‌یكێشن. ناوبراو خه‌ڵكی گوندی "سه‌ردم" ه له 1 كیلۆمتری شاری روانسر ، دوابه‌دوای ئه‌م كرده‌وه‌ی وه‌حشیانه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رژێم خه‌ڵك به نیشانه‌ی نارِه‌زایه‌تی كۆبوونه‌وه و به‌ره‌و مه‌قه‌رِی هێزه‌كانی ئینتزامی به رێكه‌وتن ، تاكو ئێستا له‌سه‌ر ئاكامی ئه‌م كۆبوونه‌وه هیچ زانیارییه‌ك له‌به‌ر ده‌ست دانیه.
شایه‌نی باسه ناوبراویان به تاوانی قاچاخچی ده‌سرێژی كراوته سه‌ری له‌هه‌مان كات دا سیاره‌ی ناوبرا هیچێكی تێدا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
مشت ومرِ كێشایه پێكدادان
یه‌ده‌ك نیوز تایبه‌ت: ئه‌مرِۆ له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجومه‌نی شاری روانسه‌ر كه شاره‌داری ئه‌و شاره‌ش به‌شداری بوو برِێك باس و كێشه خرانه روو. پاش مشت و مرِێكی زۆر له‌سه‌ر كێشه‌كان له نێوان ئه‌نجومه‌نی شاره‌كه له‌گه‌ڵ شاره‌داری ئه‌و شاره ناكۆكییه‌كان زه‌ق ده‌بێته‌وه كه له مشت ومرِ ده‌باز ده‌بێ و وای لێده‌ی كه یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی شاری روانسه‌ر به ناوی " ره‌مه‌زان فه‌تحی" له‌گه‌ڵ شاره‌دار دا تێكده‌هاڵێن و به مشت و له‌قه شاره‌دار له كۆبوونه‌وه‌كه ده‌رفێنیته ده‌ره‌وه. كه به ناوبژێوانی هێزه‌كان حازر له‌وێ و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن لێكیان جیا ده‌كه‌نه‌وه. شایه‌نی باسه ئه‌م كێشه وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه و هه‌رِشه قورس له شاره‌دار ئه‌و شاره كراوه كه‌ئێستا ناوبراو له‌ماڵی خۆی دا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی پاسه‌وانی ده‌درێ.
PEN-كورد ئه‌ندامێتی 9 كه‌سی په‌سه‌ند كرد
یه‌ده‌ك نیوز:
ناوه‌ندی په‌ن-كورد كه له ئه‌لمان كار و باری خۆی جی به جی ده‌كا، له كوبونه‌وه‌یه‌كی دوایی خۆیدا داواكاری 9 كه‌سی بۆ ئه‌ندامه‌تی له‌و رێكخراوه په‌سه‌ند كرد.
ئه‌ندامه‌كانی نوێ رێكخراوی په‌ن-كورد ئه‌وانه‌ن كه له خۆاره‌وه هاتوون:
1- به‌رێز عبدالله حیجاب، نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوس له رۆژهه‌لاَت، كه ئێستا له نورویج ده‌ژی.
2- به‌رێز فه‌وزی عه‌بده، چێروك نوس له باشووری رۆژئاوا
3- به‌رێز ئێره‌ج عیبادی ، لێكوڵێنه‌ر و رۆژنامه نوس له رۆژهه‌لاَت
4- خاتوون سوره‌یا فه‌لاح لێكوڵێنه‌ر له رۆژهه‌لاَت كه ئێستا له ئه‌مریكا ده‌ژی
5- به‌رێز خه‌بات خانی لێكولێنه‌ر و رۆژنامه‌نوس له رۆژهه‌لاَت
50 هه‌زار كه‌س له بۆكان هاوكاری به‌سیج ده‌كات
یه‌ده‌ك نیوز: له كۆبۆنه‌وه‌یه‌كدا فه‌رمانداری شاری بۆكان حه‌سه‌ن عه‌باسی خه‌ڵكی هانده‌دا كه ببنه به به‌سیج بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگرِی له هێرشی ئا‌مریكا بۆ ئێران بكه‌ن و پێشی راگه‌یاندن كه خۆ حازر بكه‌ن له‌م باره‌یه‌وه و پارێزگاری له ئێران بكن هه‌ر چی له توانایاندایه بێكه‌ن، هه‌روه‌ها پارێزگاری له سنووری ئێران بكه‌ن، له پێناو ئه‌وه‌شا پاداش وه‌رده‌گرن،
عه‌باسی فه‌رمانداری بۆكان له‌و بانگه‌وازیانه‌ی دواییدا بۆ خه‌ڵكی بۆكان دركاندی كه تا كۆ ئێستا شارێكی به 210 هه‌زار كه‌س و 50 هه‌زار كه‌سی له خزمه‌ت به‌سیج دایه.
له‌م ماوه‌ی دوایی دا له‌مه‌ر هێرشی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران ئه‌م بانگه‌وازیانه له زۆربه‌ی شاره‌كانی كوردستان ده‌كری، له‌گه‌ل ئه‌وشا هه‌وڵ ده‌دری جارێكی له كوردستان كرده‌وه‌ی به‌سیج زێندوو بكه‌نه‌وه.
شاره‌وانی كرمانشان وازی له پۆستی خۆی هێنا
یه‌ده‌ك نیوز تایبه‌ت: به گێوره‌ی ئه‌وه هه‌واڵه‌ی كه له شاری كرمانشان به ده‌ستمان گێشتووه سێیه‌مێن شاره‌وانی كرمانشان وازی له پۆستی خۆی هێنا، له ئه‌نجامی نامه‌یه‌كدا بۆ سه‌رۆكی شورای شاره‌وانی شاری كرمانشان وازی له كار هێنا.
هه‌واڵنێرمان له شاری كرمانشان پێ راگه‌یاندین كه سادق قاسمی مه‌به‌ستی واز هێنانه‌كه‌ی گه‌رانده‌وه بۆ كێشه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی پارێزگای كرمانشان و وتی كه به هێچ شێوه‌یه‌كی ناتوانی ئه‌و ده‌زگایه قه‌بوول بكات. شایانی باسه تا ئێستا سێ شاروان دانراو بۆ شاری كرمانشان كه هه‌ر سێكان وازیان هێناوه له‌و پۆسته مه‌حه‌مه‌د حسین نه‌جه‌فی، پیژمان پشمچی و سادق قاسمی تا ئێستا بۆ ئه‌و ئه‌ركه هه‌ڵبژیردرابوون كه هه‌ر سێ وازیان هێناوه و ئه‌و پۆسته وه‌رناگرن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌ئه‌وه‌ش كرد كه تا كو ئێستا چه‌ندین كوبونه‌وه سه‌بارت به‌و كێشه‌یه له پارێزگای كرمانشان دروست كراوه كه هێچیان ئه‌نجامیان نه‌بووه و شاره‌وانیُش سووره له سه‌ر برِیاری خۆی، تا كو ئێستا سه‌د رۆژه كه شاری كرمانشان بێ شاره‌وان ئێشه‌كانی تێپه‌ر ده‌كات، شارێ كرمانشان یه‌كێك له‌و شارانه كه زیادتر خزمه‌تگوزای پێویسته به‌هوی گه‌وره بوون و زۆر نێشتجه‌بووانی خه‌ڵك له‌م شاره.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند كه ئه‌م كێشه‌یه به‌ره‌ورووی تاران چووه و سه‌باره‌ت به‌و كێشه‌یه یارێده‌ری خامه‌نه‌یی كه‌وتوته جم و جۆل و پێ ده‌چێت له‌م رۆژانه كۆبۆنه‌وه‌یه‌ك ساز بكات له پارێزگای كرمانشان سه‌بارت به‌كێشه‌ی شاره‌وانی له كرمانشان.
كچان له شاری ئێلام پله‌ی یه‌كه‌م كونگ فو ئێران وه‌رده‌گرن
یه‌ده‌ك نیوز تایبه‌ت: یاری كونگ فو یه‌كێك له‌و یاریانه‌یه كه له‌م سالاَنه‌ی دوایی له شاری ئێلام په‌ری ستنادووه ژنان له‌م شاره زۆربه‌ی به‌شدار ده‌كه‌ن له‌م یاریه وه‌رزیشیه‌دا.
شایانی باسه كلسوم ده‌رویشی، لیلا نورای، گولستان قوربانی، زینه‌ب به‌هادوری، تییبه ته‌هماستبین زارا جان بیگی، هایده حیده‌ر نه‌ژاد و نوسره‌ت ره‌زابیگی باشترین یاریزانانه‌ی ئه‌م یانه وه‌رزیشیه‌ن، كه توانێویانه بگه‌نه خۆلێ یه‌كه‌م پاڵه‌وانی له ئێلام تا كو ئێستا 600 یاریزان له‌م بواره‌وه یاری ده‌كه‌ن له ولایه‌تی ئێلام كه 60 له سه‌دی وان كچانن. جێگای باسه كه ئه‌م پاڵه‌وانانه ره‌وانی خۆلی پاڵه‌وانێتی بۆ ده‌ره‌وه‌ی ولاَت ده‌نێردرێن.
ئه‌حمه‌دی نژاد بۆته پێغه‌مبه‌ر
یه‌ده‌ك نیوز: به گوێره‌ی ده‌زگاری هه‌واڵنێری "فه‌ردا" ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر دوو نه‌فر له وه‌زیره‌كانی ده‌وڵه‌تی نۆهه‌م له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی زانستی-فه‌رهه‌نگی كه مامۆستایانی به‌رجسته‌ی زانكۆكانی ئێرانیش به‌شداربوون به باڵای ئه‌حمه‌دی نژاد گه‌لێك هاتوون و چوون. ئه‌م دوو وه‌زیره وتوویانه كه ئه‌حمه‌دی نژاد به‌ڵگه‌ی راستی "بقیه‌الله خیر لكم" بۆ خه‌ڵكی ئێرانه. ئه‌مه‌ش ئێمه ده‌زانین و بێگومان ئێوه‌ش ده‌زانن جا ئه‌مه‌ش له‌سیمای ئێران دا دیاره كه له‌و كاته‌وه ئه‌حمه‌دی نژاد بووه به سه‌رۆك كۆماری چ پێشكه‌وتنهایه‌كی به‌خۆه بینیوه.دانیشتنی سێ قۆڵی نێوان ئا‌مریكا و ئێران و ئێراق ده‌ستی پێكرد

وتووێژی كۆمیته‌ی سێ لایه‌نه‌ی ئا‌مریكا و ئێران و ئێراق به شێوه‌یه‌كی نه‌هێنی له به‌غدا و له كۆشكی سه‌رۆك كۆماری دا به‌رِێوه‌ده‌چێ.
كۆماری ئیسلامی رایگه‌یاند كه له دانیشتنی ئه‌مرِۆی دا باڵوێزی ئا‌مریكا له‌و شاره و لبیدعه‌باوی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرقا و حه‌مید عبدوڵڵایهان له به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌شدار ده‌بن.
ئه‌مه له حاڵه‌تێك دایه كه برِیار وایه نوری مالیكی بۆ وتووێژێك له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران رێگه‌ی تاران بگرێته‌به‌ر.
شایه‌نی باسه ئه‌مه سێهه‌مین دانیشتنه له سه‌ر باری ئه‌منی ئێراق و له‌ئاست باڵوێزه‌كان دوو وڵات‌دا.
فرۆكه‌یه‌كی سوپای پاسداران له ره‌شت كه‌وته خواره‌وه

فرۆكه‌یه‌كی ئاموزشی له ده‌وروبه‌ری فرۆكه‌خانه كه‌خواره‌وه. به‌رپرسی گشتی فرۆكه‌خانه‌ی میرزا كوچه‌ك خان رایگه‌یاند كه كه ئه‌م فرۆكه‌یه تایبه‌ت به مه‌قه‌رِی ئاسمانی موقه‌ده‌می باكووری سوپات پاسدارن له هه‌مان فرۆكه‌خانه‌یه كه ساعه‌ت 18 دوێنی له كێڵگه‌كانی به‌رنج له ره‌شت كه‌وتۆته خواره‌وه.
شایه‌نی باسه له ماوه‌ی ئه‌مساڵ دا ئه‌مه7مین فرۆكه‌ی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامییه كه ده‌كه‌وێته‌خواره‌وه.ئه‌مه‌ش جگه‌له فرۆكه‌كانی نه‌فر هه‌ڵگری ئه‌و وڵاته‌یه.
هاوپه‌یمانانمان له‌گه‌ڵ كێشه‌ی ئێران به ته‌نێ ناهێڵێنه‌وه
كاندۆلیزا رایس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا 5ی ئوت له لێداونێكی له‌گه‌ڵ كه‌نالی ته‌له‌فزیۆنی "فاكس نیوز"
ئاماژه‌ی دا به فرۆشتنی چه‌ك و ته‌كنۆلۆژیای نوێ سه‌ربازی به وڵاتی سه‌عودیا و ئه‌مه‌شی به ئه‌گه‌ری هه‌رِشه‌ی و گورِشه له‌لایه‌ن ئێرانه به ئه‌هرۆمێكی به‌ره‌گری ناوزه‌دكرد.
رایس به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانی دیكه هاوكاری سه‌عودیایی بۆ پاڵپشتی له ئێراق و حكومه‌تی نوێ باش نه‌رخاند و هیوای باشتربوونی بو خواست. و وتیشی كه ئێمه له هه‌مووی وڵاتان ده‌خوازین بۆ یارمه‌تی به‌وڵاتی ئێران ده‌ستپێش بخه‌ن و جارێكی دیكه‌ش دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌مه‌ش بۆ خۆی مه‌نتیقی نیه كه ئێمه هاوپه‌یمانانمان له‌گه‌ڵ كێشه‌یه‌كی به‌ناوی كۆماری ئیسلامی به‌ته‌نێ بهێڵینه‌وه.
شایه‌نی باسه رایس له‌لێدوانێك دا له‌گه‌ڵ كه‌نالی بی بی سی یش دا گوتبووی : پێم وانیه كه هه‌مووان له‌سه‌ر هه‌رِشه‌ی كۆماری ئیسلامی بۆسه‌ر باری ئه‌منی ناوچه‌و جیهان ناكۆكیان هه‌بێت.
شایه‌نی باسه ئا‌مریكا له‌م ماوه‌یه‌دا یارمه‌تی چه‌ند میلیار دۆلاری پێشكه‌شی هاوپه‌ماننانی كرد و كه تا سالی 2012 ئه‌م یارمه‌تییانه به ته‌واوه‌تی دابه‌ش ده‌كرێن.
شوبه‌ی104 دادگای گشتی شاری سنه 14 موردادی هه‌تاوی بۆ 11 له كرێكارانی ده‌ستگیركراو له مه‌راسیمی 1 مانگی مه‌ی حوكمی ده‌ركرد.
به پێی ئه‌م حوكمه فارس گویلیان، ئیقباڵ له‌تیفی، سدیق سوبحانی، خالیدسواری، ته‌یب مه‌لایی، ته‌یب چتانی، یه‌دوڵڵا مورادی، سدیق ئه‌مجه‌دی، محییه‌دین ره‌جه‌بی، حه‌بیب وڵڵا كلكانی و عه‌باسی ئه‌نده‌ریاری هه‌ریه‌ك و 91 رۆژ زیندانی و 10 زه‌ربه‌ی قامچی برِییه‌وه.
460 میلیار دۆلار بودجه‌ی پێنتاگۆن په‌سند كرا
پارله‌مانی ئا‌مریكا له كۆتایی رۆژی شه‌ممه بودجه‌ی پێنتاگۆن
(وه‌زاره‌تی به‌رگری ئا‌مریكا) كه برِی 460 میلیار دۆلار بوو به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ندی كرد. به بۆچوننی كارناسان بودجه‌ی سه‌ربازی ئا‌مریكا ته‌نانه‌ت له‌سه‌رده‌می شه‌رِی ساردیش دا ئه‌وه‌نده نه‌بووه.پارله‌مان به 395 ده‌نگ له به‌رامبه‌ر 13 ده‌نگی ناره‌زا ئه‌م بودجه‌یه په‌سه‌ند كرد هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه نوێنه‌رانی حیزبی دیموكراتی ئا‌مریكا ده‌نگی ناره‌زایی خۆیان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م برِه بودجه‌یه ده‌ربرێوه و ده‌یانه‌وه كه كه‌م بكرێته‌وه.
شایه‌نی باسه ئه‌مه بودجه‌ی وێرِای ئه‌و بودجه‌یه‌شه كه بۆ سازكردنی بنكه‌و باره‌گای هێزه‌كانی ئا‌مریكا له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵا
تی ناوین و سه‌رتاسه‌ی جیهانه. 37 میلیار دۆلاری ئه‌م پاره‌یه‌ش ته‌رخان كراوه بۆ دروست كردنی 5 گه‌م وه‌زاره‌تی پێنتاگۆن.
ئه‌و دوو رۆژنامه نوسه شه‌ر له گه‌ڵ خوایان نه‌كردووه
یه‌كێتی ئه‌وروپا داوای راگرتنی سه‌زای ئێعدام له سه‌ر دوو لاوی كورد ده‌كات.یه‌كێتی ئه‌وروپا كه ولاَتی پرته‌قال سه‌رۆكایه‌تی گرتوته ئه‌ستوو له كۆماری ئیسلامی ئێران داوا ده‌كات كه سه‌زای ئێعدام له سه‌ر عه‌دنان حه‌سنپوور و هیوا بوتێمار راگرێ و گه‌ره‌نتی بدات كه به عادلانه له مه‌حكه‌مه‌ی داد مه‌حاكه‌مه بكرێن.
22 نوێنه‌ری كورد سوێندی یاسایی ده‌خۆن
رۆژی شه‌ممه‌۴/۸/۲۰۰۷، به ئاماده‌بوونی 549 پارله‌مانتار، 23مین خولی پارله‌مانی توركیا به فه‌رمی ده‌ست به‌كاره‌كانی خۆی ده‌كات و سه‌ره تا له كاتژمێر 15 به كاتی ئه‌نقه‌ره، به 22 نوێنه‌ره كورده‌كه‌وه، پارله‌مانتاران، سوێندی یاسایی ده‌خۆن و ئه‌مساڵ، ڕۆژه‌ڤی سه‌ره‌كی مێدیاكان و ترسی زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كان، له ئه‌گه‌ری سازبووونی كێشه‌ی "سوێند خواردن به زمانی كورد"ی له لایه‌ن 22 پارله‌مانتاره كورده‌كه‌یه و هه‌ر به‌م هۆیه‌ش " ئه‌حمه‌د نه‌جده‌ت سه‌زه‌ر" سه‌ركۆمار و سه‌رۆكانی ئه‌رته‌شی كه‌مالیست و لاییكی توركیا، به هێنانه‌وه‌ی بیانووو، (بۆ یه‌كه‌م جار)خۆیان له ئاماده‌بوون له‌م ڕێووڕه‌سمه پاراستووه.
به‌بێ ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی هه‌رێم حكومه‌تی عیراق بۆی نییه هیچ پرۆسه‌یه‌كی نه‌وتی تازه له‌و شوێنانه‌ی كه كێشه‌ی له‌سه‌ره ئه‌نجام بدات تا ریفراندۆمی مادده‌ی 140 ده‌كرێت
بۆ درێژه‌دان به‌گفتوگۆكان و خستنه‌ڕووی مادده‌كانی پرۆژه یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان، په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی عه‌دنان موفتی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و به ئامادده‌بوونی د.ئاشتی هه‌وارامی وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان و ئه‌ندامانی سه‌رجه‌م فراكسیونه‌كانی كۆبوه‌وه، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا دوای گفتوگۆیه‌كی چڕ نۆ مادده‌ی تر له پرۆژه یاساكه‌دا په‌سه‌ندكرا و مادده‌كیش لابرا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا ئاماده‌كاری نه‌هێنی بۆ كرده‌وه‌یه‌كی سه‌ربازییان هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ توركیا دژی پ.ك.ك ی ره‌ت كرده‌وه
تۆم كه‌یسی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا ئیدعای رۆبرت نوواك رۆژنا
مهنووسی ناوداری ئامریكای له‌سه‌ر ئاماده‌كارییه‌ی نه‌هێنی ئا‌مریكا و توركیا به‌مه‌به‌ستی هێرش بۆ سه‌ر پ.ك.ك ره‌تكرده‌وه.تۆم كه‌یسی له لێداونێكی رۆژنامه‌وانی دا وتی: من هۆكارێك نابینم كه ئه‌م ئیدعایانه به به‌ڵگه وه هه‌بن. پاشان وتی كه رۆژنامه‌وانان بۆ شرۆڤه‌ی زۆرتر و ئاگاداری وردتر ده‌بێ سه‌ردانی ئیداره‌ی جاسووسی ئا‌مریكا بكه‌ن نه سه‌ردانی وه‌زاره‌تی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا.
وتیشی ئه‌گه‌ر شتێك هه‌بێ من لێی ئاگادار نیم و ئه‌گه‌ریش ئاگادار بم ناتوانم بۆتانی شرۆڤه بكه‌ن و ده‌بێ بۆ ئاگاداری زۆرتر سه‌ردانی ئۆرگانی جاسووسی ئا‌مریكا بكه‌ن.
شایه‌نی باسه "نۆواك" له رۆژنامه‌ی وشنتۆن پۆست دا گوتبووی كه به‌رپرسانی باڵای ئا‌مریكا و توركیا به شێوه‌یه‌كی نه‌هێنی خه‌رێكی رێكخستنی كرده‌وه‌یه‌كی سه‌ربازین به مه‌به‌ستی سه‌ركوتكردنی پ.ك.ك و ده‌ستگركردنی به‌رپرسانی باڵای ئه‌و حیزبه.
پیشنیاری رووسیا له‌سه‌رِ كۆنترۆڵی موشه‌كی ئێران
به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵگری پێشنیارێكی نوێیه بۆ وڵاتی ئا‌مریكا كه پێیان راده‌گه‌یه‌نن تا به پێی ئه‌و پێشنیاره لهب
اتی جێگیركردنی سیستمی به‌رگه‌ری موشه‌كی نوێ له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌ورووپا له لایه‌ن ئه‌مریكاوه، راداری " ئاماوێر" له باشووری رۆژهه‌ڵاتی رووسیا و به به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی رووسیا كاری كۆنترۆڵكردنی برنامه‌ی موشه‌كی كۆماری ئیسلامی جێبه‌جێ بكرێت.ژنراڵ یوگنی بوژینێسكی به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی به‌شی په‌وه‌یوه‌ندی ده‌ره‌كی وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا رایگه‌یاند: مۆسكۆ پێشنیاری خۆی پێشكه‌شی ئا‌مریكا كردوه و ته‌نانه‌ت باسی له سه‌ر راداری " گابالا" و راداری "ئارماوێر" كردوه له كاروباری ته‌واوبوونی زۆری نه‌ماوه كردوه و ئاگاداری كردونه‌ته‌وه كه ده‌توانن له‌وێوه وه‌ك شوێنێكی هاوبه‌شی ئا‌مریكا و رووسیا كۆنترۆڵی به‌رنامه‌ی موشه‌كی كۆماری ئیسلامی چاودێری بكه‌ن.
بۆژینێسكی زێده‌شی كرد: هێشتا كۆماری ئیسلامی هیچ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی موشه‌كی نێوانبرِی ئه‌نجام نه‌داوه و وتیشی كه ئه‌گه‌ر راداره‌كانی ئێمه یه‌كه‌مین تاقیكردنه‌وه كۆماری ئیسلامی پێبزانن لانی كه‌م پێنج ساڵ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌رِه‌شه‌یه كاتمان هه‌یه كه ده‌توانین به‌كارێكی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئامریكادا به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌كی به‌رگریمان هه‌بێ.جێگری وه‌زیری به‌رگری رووسیا وتیشی: به‌پآی هه‌ڵسه‌نگاندن و توێژینه‌وه‌كانی ئه‌رته‌شی ئه‌و وڵاته كۆماری ئیسلامی تا15-20ساڵی دیكه‌ش ناتوانێ هه‌رِه‌شه‌یه‌كی گرنگی موشه‌كی بێ بۆ سه‌ر ئه‌ورووپا و ئا‌مریكا. ئه‌وان پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ده‌یڵێن توانایی به‌رهه‌مهێنان مه‌شه‌كه‌ی كێشوه‌ربرِیان نییه، ته‌نانه‌ت بۆ به‌رهه‌مهێنانی موشه‌كی بالستیك كه بتوانێ 5-6 هه‌زار متر ببرِێ كاتێكی زۆریان ماوه.هه‌رچه‌ند كه له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكانی 8وڵاتی گه‌وره‌ی پیشه‌ی ڤلادیمیرپوتینی سه‌رۆك كۆماری رووسیا هه‌مان پێشنیاری ئاراسته‌ی جۆرج بووش كرد به‌ڵام ئه‌م پێشنیاره له لایه‌ن ئامریكاوه قه‌بووڵ نه‌كرا و رایانگه‌یاند كه هیچ كات ئیستیفاده‌ی هاوبه‌ش له راداری گابالا شوێنی خۆی له گه‌ڵ جێگیركردنی سیستمی به‌رگه‌ری موشه‌كی تایبه‌تی ئا‌مریكا له كۆماری چیك ناگرێت. هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه هۆكارێك بۆ سه‌ره‌تاكانی ره‌ش بوونی په‌یوه‌ندی هه‌مه لایه‌نه‌ی رووسیا و ئا‌مریكا.
جۆرج بوش پێش له كۆتایی سه‌رۆك كۆماری خۆی هێرش ده‌كاته سه‌ر كۆماری ئیسلامی
رۆژمامه‌یه‌كی ئیسراییلی ژروزالم ده‌ڵێ: به‌رپرسانی باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگری ئا‌مریكا(پێنتاگۆن) له هه‌ڵویسته‌كانی ب
وش له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه كه له‌هه‌ر رێگه‌یه‌كی سیاسی سه‌رباۆی بتوانرێ كه‌ڵك وه‌ربگیردرێ بۆ به‌ربه‌ست كردنی رێگای كۆماری ئیسلامی بۆ گه‌یشتن به چه‌كی ناوه‌كی پشتگیری خۆیانیان راگه‌یاند و وتیشیان ئێمه ده‌بێ رێگه‌هایه‌ی جیاواز و هه‌نگاوگه‌لێكی مه‌زن تر بۆ به‌ربه‌ست كردنی چالاكییه ناوه‌كییه‌كانی كۆماری ئیسلامی بگرینه‌به‌ر.هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌مه دا لییبرمن گوت بووی كه : ده‌بێ ئا‌مریكا بۆ ئه‌وه‌ی كه سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی چیتر به‌ده‌ستی تیرۆریستان كه پاڵپشتیان ئێرانه نه‌كوژرێن ده‌بێ هه‌رچی زووتر رێگه‌چاره‌یه‌ك بگرێته به‌ر و هێرش بكاته سه‌ر كۆماری ئیسلامی.ئه‌فسه‌رێكی هێزی ئاسمانی ئامریكاش رایگه‌یاند له هێرشی بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی رۆڵی سه‌ره‌كی ئه‌م شه‌رِه ده‌گێرن.
به‌رپرسانی باڵای ئا‌مریكا به‌راورد ده‌كه‌ن كه جۆرج بوش پێش له ته‌واو بوونی كاتی سه‌رۆك كۆماری خۆی هێرش بكاته سه‌ر كۆماری ئیسلامی.
سنای ئا‌مریكا هوشداری دایه كۆماری ئیسلامی سه‌باره‌ت به هه‌ڵقورتانه‌كانی له ئێراق دا
سنای ئه‌مریكا هوشداری دایه ئێران سه‌باره‌ت به خسته‌مه‌ترسی گیانی هێزه‌كانی ئا‌مریكا له ئێراق دا

كه وه‌ك هێزه‌ی ئاشتیخواز و هاوپه‌یمان له‌وێ یارمه‌تی هێزه‌كانی نیشتمانی ئێراق ده‌ده‌ن بۆ له‌بار كردنی دۆخی ناله‌باری ئه‌و وڵاته.97 سێناتۆری ئامریكایی هاوده‌نگ زه‌میمه‌یه‌كیان له‌سه‌ر گه‌ڵاڵه‌ی بودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئا‌مریكا(پێناتاگۆن) زێده‌كرد كه تێدا هاتووه ده‌بێ كۆماری ئیسلامی به زووترین كات له دنه‌دانی ره‌وتی سه‌در و گروپه تیرۆریستیه‌كان ده‌ست هه‌ڵگرێ.
سێناتۆر لیبرمن یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌یه كه پاڵپشتی خۆی به هه‌مووی تواناییه‌وه له‌و زه‌میمه‌یه كردوه و به‌رده‌وام له‌و كه‌سانه بووه كه دژایه‌تی كۆماری ئیسلامی كردوه.شایه‌نی باسه له راپورتێك دا هاتووه كه 170 سه‌ربازی ئامریكایی به هۆی كه‌ره‌سته‌گه‌لی سه‌بازی كۆماری ئیسلامی له ئێراق كوژراون كه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئامریكاوه به توندی ره‌خنه‌ی له‌سه‌ر گیراوه و ته‌حه‌مول نه‌كراو درا له‌قه‌ڵه‌م.
به‌رپرسێكی ئامریكایی باس له سه‌ر هێرشی سه‌ربازی بۆ ئێران ده‌كات
دنیس راس له كه‌سانه‌یه كه به‌لای زۆر كه‌سه‌وه ناسراوه و یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه گرنگه‌كانی ده‌زگای دیپلۆاسی ئا‌مریكا بووه له ده‌یه‌كانی رابردوودا.
دنیس راس له دیمانه‌یه‌ك دا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "برلینێر مورگن پۆست" دا ده‌ڵێ: كاتی ئه‌وه هاتووه كه چاره‌سه‌ر دۆسیه‌ی ئه‌تۆمای كۆماری ئیسلامی له رێگه‌ی وتووێژه‌وه به‌ره‌و كۆتایی هه‌نگاو ده‌نێ و ئێستا ئه‌و سه‌رده‌مه‌یه كه ئیسراییل و ئا‌مریكا ده‌بێ رێچاره‌ی سه‌ربازی له ده‌ستوری كاریی خۆیان دا بگونجێنن.
پاشان له سه‌ر ئه‌و پرسیاره‌ش كه چ كابینه‌یه‌ك له ئیسراییل دا ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه بێ ده‌توانێ دۆخ بۆ كۆماری ئیسلامی بخاته ته‌نگانه وتی: كه له ئیسراییل دا هیچ جیاوازییه‌ك له نێوان حیزبه‌كان دا به نیسبه‌تی هه‌ڵوێستیان له‌به‌رامبه‌ر كۆماری ئیسلامی دا نیه و پاشان ده‌بێ ئه‌وه بزانین كه تلاڤیڤ هه‌رِه‌شه‌كانی ئه‌حمه‌دی نژادی سه‌باره‌ت به سرِینه‌ه‌وه‌ی ئیسراییل هێرش بو سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ی زۆر جیدی گرتووه.
وتیشی كه ئاخرین دره‌فه‌ته‌كان تا 18 مانگی دیكه‌یه كاتێك كه رووسه‌كان سیستمی به‌رگری ئاسمانی ئێران چاكسازی ده‌كه‌نوه و به گشتی ته‌واوی ده‌كه‌ن و چه‌نده بو كۆتایی ئه‌م ماوه‌یه نزیك دبینه‌وه مه‌ترسی زۆرتر ده‌بێ.
زێده‌شی كرد كه وڵاتانی ئاڵمان و ئیتالیا به‌و گرێبه‌ستانه‌ی بازرگانی كه له‌گه‌ڵ ئێران دا هه‌یانه رۆڵی ناجی ده‌گێرن و ده‌بێ ئه‌مه‌ش به زووترین كات لاچێ. جا ده‌بێ ئیسراییلییه‌كان ئه‌ورووپاییه‌كان تێبگه‌یه‌نن كه ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێ به‌م سیاسه‌ته‌ی كه گرتوویانه‌ته به‌ر ده‌بنه له‌مپه‌ر له به‌رده‌م شه‌رِ دا ده‌بێ بڵێن تووشی هه‌له هاتوون چون ئێمه هیچ كات كۆماری ئیسلامییه‌كی ئه‌تۆمی قه‌بووڵ ناكه‌ین و له‌گه‌ڵیشی ناژین.
پاشان ده‌ڵی كه له‌قۆناغێكی دیكه به ناوی قۆناغی سێهه‌م ده‌بێ ئا‌مریكا شان به‌شانی ئه‌ورووپاییه‌كان له وتووێژه‌كان ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی دا به‌شداری بكات.ئه‌ورووپاییه‌كان له‌وه‌ده‌ترسن كه له‌كۆتایی گوشاره ئابوورییه‌كانی ئا‌مریكا شه‌رِێكی به‌ته‌واو واتا بێته‌كایه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ش راس پێشنیار ده‌كات كه ئا‌مریكا به‌شداری وتووێژه‌كان بێ.
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ش دا كه چۆن وا هه‌ست ده‌كه‌ن گوشاری ئابووری نابێته هۆی ته‌سلیم بوونی ئێران راس وتی: كه له سیستمی كۆماری ئیسلامی دا دوو ده‌سته‌گی ده‌بێنرێ له‌به‌ر ئه‌مه‌ش هیچ كات ته‌سلیم بوون قه‌بووڵ ناكه‌ن ئه‌مه‌ش له ده‌ستگیركردنی مه‌له‌وانه‌كانی بریتانیا و چۆنیه‌تی ئازاد كردنیان دا به‌باشی ده‌ركه‌وت.
له‌كۆتایی دا وتی ئاقار به‌ره‌و شه‌رِێك ده‌مانبات كه ئێمه‌ش پێمان ناخۆشه به‌ڵام ئه‌وه گرنگه كه كاتیش زۆر خێرا تێده‌په‌رِێت.
هاوینی ئه‌مساڵ ئه‌گه‌ری شه‌رِێكی مه‌زن له رۆژهه‌ڵاتی ناوین
له ماوه‌ی رابردوو دا چه‌ند جارێك باس له سه‌ر شه‌رِی نێوان سوریا و ئیسراییل كراوه به‌ڵام جارێكی دیكه سه‌رچاوه‌گه‌لی دیپلۆماتیكی رۆژئاوایی نیگه‌رانی خۆیان به بۆنه‌ی ئه‌گه‌رێكی له‌و چه‌شنه جارێكی دی ده‌ربرِی و ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه ره‌نگه له‌هاوینی ئه‌مسال دا شه‌رِێك له‌نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌داساز بێت.
روژنامه‌ی "ئه‌لوه‌ته‌نی"چاپی سوریا 16/7/2007 له پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك كه‌ناوی ئاشكرا نه‌كرد رایگه‌یاند كه: به‌شوێن چاوه‌پێكه‌وتنی سه‌رچاوه‌گه‌لی دیپلۆماتیك له ئیسراییل و چه‌ند وڵاتێكی دیكه ناوچه گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌كه له هاوینی ئه‌مسال دا ئه‌گه‌ری شه‌رِێك چاوه‌رِوان ده‌كرێ.
پاشان زێده‌شی كرد كه ئیسراییل خۆی بۆم مه‌به‌سته ئاماده ده‌كا و مه‌شق كردن هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته ئه‌گه‌ری ئه‌م شته زۆرتر ده‌كات.
پاشان سه‌رچاوه‌كه راشگه‌یاند كه ره‌نگه ئه‌م شه‌رِه هاوكات بێ له‌گه‌ڵ هێرشی هیزه‌كانی ئا‌مریكا و ئیسراییل بۆ سه‌ر دامه‌زراوه ناوه‌كییه‌كانی كۆماری ئیسلامی و له‌به‌ر ئه‌وه‌ش سوریا و حیزبوڵڵا ره‌نگه بێنه یارمه‌تی ئه‌و وڵاته‌وه له‌به‌ر ئه‌مه‌ش ئیسراییل هه‌ر له ئیستاوه خه‌رێكی خۆ ئاماده‌كردنه‌بۆ رووبه‌رووبوونه له‌گه‌ڵ زۆر كێشه‌و ئه‌گه‌ر دا.
