جۆرج بوش پێش له كۆتایی سه‌رۆك كۆماری خۆی هێرش ده‌كاته سه‌ر كۆماری ئیسلامی
رۆژمامه‌یه‌كی ئیسراییلی ژروزالم ده‌ڵێ: به‌رپرسانی باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگری ئا‌مریكا(پێنتاگۆن) له هه‌ڵویسته‌كانی بوش له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه كه له‌هه‌ر رێگه‌یه‌كی سیاسی سه‌رباۆی بتوانرێ كه‌ڵك وه‌ربگیردرێ بۆ به‌ربه‌ست كردنی رێگای كۆماری ئیسلامی بۆ گه‌یشتن به چه‌كی ناوه‌كی پشتگیری خۆیانیان راگه‌یاند و وتیشیان ئێمه ده‌بێ رێگه‌هایه‌ی جیاواز و هه‌نگاوگه‌لێكی مه‌زن تر بۆ به‌ربه‌ست كردنی چالاكییه ناوه‌كییه‌كانی كۆماری ئیسلامی بگرینه‌به‌ر.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌مه دا لییبرمن گوت بووی كه : ده‌بێ ئا‌مریكا بۆ ئه‌وه‌ی كه سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی چیتر به‌ده‌ستی تیرۆریستان كه پاڵپشتیان ئێرانه نه‌كوژرێن ده‌بێ هه‌رچی زووتر رێگه‌چاره‌یه‌ك بگرێته به‌ر و هێرش بكاته سه‌ر كۆماری ئیسلامی.
ئه‌فسه‌رێكی هێزی ئاسمانی ئامریكاش رایگه‌یاند له هێرشی بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی رۆڵی سه‌ره‌كی ئه‌م شه‌رِه ده‌گێرن.
به‌رپرسانی باڵای ئا‌مریكا به‌راورد ده‌كه‌ن كه جۆرج بوش پێش له ته‌واو بوونی كاتی سه‌رۆك كۆماری خۆی هێرش بكاته سه‌ر كۆماری ئیسلامی.
مه‌نوچه‌ری موته‌كی: ئه‌گه‌ر ئا‌مریكا بیهه‌وێ ئێمه وتووێژه‌كان له‌سه‌ر ئێراق به‌رده‌وام ده‌كه‌ین
كۆماری ئیسلامی سه‌باره‌ت به وتووێژه‌كانی له‌گه‌ڵ ئا‌مریكا دا له سه‌ر باری ئه‌منی ئێراق ره‌زامه‌ندی خۆی پێشاندا و به‌گوێره‌ش ده‌زگا هه‌واڵنێرییه‌كانی كۆماری ئیسلامی: مه‌نوچه‌ری موته‌كی وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی رایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر بێت و نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێراق داوا له ئامریكابكات كه درێژبه وتووێژه‌كانی ئه‌منی سه‌باره‌ت به ئێراق بدات ئه‌وان كۆماری ئیسلامیش ئاماده‌یه به‌شداری بكات و ئێمه‌ش ره‌زامه‌نین به به‌رده‌وامی ئه‌م وتووێژانه.شایه‌نی باسه كه مه‌نوچه‌ری موته‌كی ئه‌مه‌ی له‌گه‌ڵ دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح جێگری سه‌رۆك كۆماری ئیرَاق باس كردوه.
شایه‌نی باسه له وتووێژه‌كانی پێشوو دا كۆماری ئیسلامی نه‌ویست بووكه هاوكارییه‌كی ئه‌وتۆ بكات زۆرتر له‌و وتووێژه دا كه‌تمانی ده‌ستێوه‌ردانی خۆی له‌ئێراق كرد بوو له‌به‌ر ئه‌مه‌ش ده‌سكه‌وتێكی ئه‌وتۆی نه‌بوو.
مانۆرِی ئاسمانی ئا‌مریكا و ئیسراییل
ده‌زگای هه‌واڵنێری فه‌ره‌نسا له رایۆی سه‌بازی ئیسراییل له ئورشه‌لیمه‌وه ده‌نووسێ كه هێزه‌كانی ئاسمانی ئامیریكا ئه‌مرِۆ11 ژوه‌ن مانۆرێكی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ ئیسراییل دا به‌رِێوه‌ده‌به‌ن كه له‌ره‌نگه له‌گه‌ڵ هێرش بۆ سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی كۆماری ئیسلامی هاوكات بێ.
ئه‌م مانۆرِی سه‌بازییه كه تێیدا به ده‌یان فرۆكه‌بۆمب هاوێژ به‌شدارن حه‌وته‌یه‌ك درێژه‌ی هه‌یه و له بیابانی نێگۆ له باشووری ئیسراییل دا ئه‌نجام ده‌درێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه ئه‌م مانۆری سه‌ربازییه هه‌ر له دوو ساڵ پێشه‌وه به‌نامه‌ی بۆ دارِێژارو بوو و تێیدا هه‌مووی ئه‌گه‌ر هێرشه‌كان بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی تێیدا به‌ئه‌نجام ده‌گات.
شه‌مخانی: له‌ئه‌گه‌ر هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌رئێمه هه‌مووی مه‌قه‌رِه‌كانی ئامریكاله‌ناوچه‌كه ده‌خه‌ینه مه‌ترسییه‌وه
شه‌مخانی وه‌زیری به‌رگری پێشووی كۆماری ئیسلامی له چاوپێكه‌وتنێك دا كه له گه‌ڵ گۆڤاری دیفێنس نیوز ئه‌نجامی دا هوشداری دایه كۆشكی سپی و وتی كه ئه‌گه‌ر هه‌ر هێرشێك بكرێته سه‌ر ئێمه ئه‌وا له كورتترین ماوه دا هه‌موو مه‌قه‌رِه‌كانی ئا‌مریكا له وڵاتانی كه‌نداو له‌ناوده‌به‌ین.
شه‌مخانی وتیشی كه موشه‌كه‌كانی ئێمه وێرِای پێكانی مه‌قه‌رِه‌كانی ئا‌مریكا شوێنی پاڵاوتنی نه‌وت و به‌رهه‌م هێنانی كاره‌با له ناوچه‌كه‌دا ده‌ته‌قێنێته‌وه.وتیشی وڵاتانی قه‌ته‌ر و به‌حریه‌ن و عومان كه له‌و وڵاتانه‌ی كه‌نداون كه هێزی ئامریكایی و بریتانییان تێدایه ئێمه نه‌ته‌نێ ئه‌و شوێنانه به‌ڵكو وڵاتانێكی وه‌ك عه‌ره‌بستان و ئیمارات و كوێتیش ده‌خه‌ینه به‌ر ئامانجی موشه‌كه‌كانمان. پاشان وتی كه ئه‌م هێرشانه هاوكات ده‌بێ له‌گه‌ڵ هێرش بۆ سه‌ر ئیسرائییلیش.
ئه‌مه له‌حالێك دایه كه هاوكات موحه‌ممه‌د باقری زۆلقه‌دریش لێدوانێكی هاوشێوه‌ی هه‌بووه.
شایه‌نی باسه شه‌مخانی به‌رێوه‌به‌ری ناوه‌ندێكی لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتژیكی كۆماری ئیسلامییه‌وه و به یه‌كێك له موشاویرانی باڵای خامنه‌ای ده‌ژمێردرێ.
تایبه‌ت به یه‌دكوردستان: توندوتوڵ كردنی بارودۆخی ئه‌منی له پارێزگای كرماشان ماوه‌یه‌كی كورته ده‌ستی پێكردوه ئه‌مه‌ش له‌به‌ر چالاكییه‌كانی حیزبه كوردیه‌كانی بووه له‌و ناوچانه دا. له به‌رده‌وامی ئه‌م گرتن و ده‌ستگیركردن و بێ سه‌رشوێن كردنه‌كان له‌م پارێزگایه دا ئه‌م جاره‌یان له شاری سه‌لاسی باوه‌جانی سێ گه‌نجی دیكه به ناوه‌كانی ساڵح تایه‌ری ناوی باوك مه‌لا ئه‌حمه‌د، ئه‌حمه‌د مه‌حموودی ناوی باوك عه‌زیز و ساڵح عه‌بدی ناوی باوك حه‌سن كه خه‌لكی گوندی قاڵیچه‌ی ئه‌و شاره‌ن به‌تاوانی هاوكاری له گه‌ڵ لایه‌نه كوردیه‌كان دا ده‌ستگیر و بێ سه‌روشوێن كراون و هێشتا له زانیارییه‌كان له سه‌ر به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه,
شایه‌نی باسه هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه دوو كه‌سی دیكه به‌ناوی حه‌سه‌نی یوسفی ناوی باوك موحه‌ممه‌دی حاجی یوسف و ئه‌حمه‌دی وه‌یسی ناوك باوك مه‌حموود ماوه‌ی حه‌وت مانگه ده‌ستگیركراون كه له تاكو ئێستاش له‌سه‌ر ئه‌وانه هیچ زانیارییه‌ك نیه.
شایه‌نی باسه هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی ماوه‌یه‌كه كه ئه‌و ناوچانه به‌وردی ده‌پشكنن و بوونه‌ته هۆی توقاندن و بێزاركردنی خه‌ڵكی ناوچه‌كه.
هێزه‌كانی ده‌ریایی ئا‌مریكا خه‌ركی مانۆرِێكی سه‌بازین كه زۆرتر له پلانی هێرش بۆ سه‌ر ئێران ده‌چێ
رۆژنامه شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت چاپی له‌نده‌ن نووسی كه دوو گه‌می ئاوی هێزه‌كانی
ئا‌مریكا له كه‌نداو خه‌ریكی ئه‌نجامی مانۆرِێكن كه وێده‌چێ ئاماده‌كردنێكه بۆ هێرش بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی.
وته‌بێژی هێزه‌ی ده‌ریایی ئا‌مریكا له لێداوانێك دا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی نابراو دا وتێ: كه‌هاتنی دوو ژێرده‌ریایی ئه‌و وڵاته‌بۆ كه‌نداو شتێكی زۆر ئاساییه و ئێستاش گه‌یشتوونه‌ته كه‌نداو.له‌م لێدوانه دا شوێنی ئه‌م ژێرده‌ریاییانه‌ی ئاماژه پێنه‌دا به‌ڵام وتی كه ئه‌م هه‌ر یه‌ك له‌ودووانه له نۆره له كه‌نداو دا ده‌مێننه‌وه. وتیشی ئه‌نجامی مانۆرِ و شتی له‌وچه‌شنه له كانداو دا نیشانه پابه‌ندبوونمان به به‌ڵێنیه‌كانمانه‌و ده‌مانه‌وێ ئه‌وه بسه‌لمێنین كه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی خۆمانین و پاڵپشتیمان وه‌ك داران و بۆ یارمه‌تی به ئێراق و ئه‌فغانستانه.
ناوبراو وتیشی ئیستا هێزه‌كانی ده‌ریایی ئه‌مریكا و ئه‌م دوو گه‌می فرۆكه‌هه‌ڵگری ئامریكایی سناریۆی هێرش بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی ته‌مرین ده‌كه‌ن.