ته‌واوی كرده‌وه تیرۆریستیه‌كانی حیزبوڵڵا به فه‌رمانی عه‌لی ئه‌كبه‌ری خامنه‌یه‌وه‌یه
راگه‌یاندراوی ئه‌مریكایی ورلدنێت دیلی به وته‌ی یه‌كێك له گه‌وره‌به‌رپرسانی حێزبوڵڵا نووسی: هه‌مووی سیاسه‌ته‌كان و چالاكییه‌كانی ئه‌م حیزبه و ته‌نانه‌ت هاویشتنی موشكه‌كانی بۆ ئیسراییل به‌هاوئاهه‌نگی و فه‌رمانی تایبه‌تی خامنه‌ییه‌وه بووه.
شێخ نه‌عیم قاسم سكرتێری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان له لێدوانێكی دا كه به‌زمانی عه‌ره‌بی بڵاوبۆوه و له لایه‌ن ده‌زگای زانیاری ئیسراییله‌وه وه‌رگێرِاوه‌ته‌وه تێدا ئاماژه‌ی راسته‌وخۆی به‌وه‌داوه كه هه‌مووی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییانه‌ی كه حیزبوڵڵا به ئه‌نجامی ده‌گه‌یه‌نێت ده‌بێت برِیاری كۆتایی خامنه‌یی بیدات و هیچ كرده‌وه‌یه‌كیش بێ ئاگاداری ئه‌و به ئه‌نجام ناگات.پاشان زێده‌شی كرد كه ئێمه بۆ ئه‌نجامی كرده‌وه‌یه‌ك له خامنه‌یی یا هه‌مان وه‌لی فه‌قی پرسیاری خۆمان ئاراسته ده‌كه‌ین پاشان چاوه‌رِێ وه‌ڵام ده‌بێن، ته‌نانه‌ت ئێمه بۆ كرده‌وه‌ی خۆكوژیش ده‌بێ خامنه‌یی ئاگادار بكه‌ینه‌وه.