دیبلۆماتان ده‌ڵێن ئێران ئاماده‌یه 3 هه‌زار سه‌نته‌رفیوج بۆ پـیتاندنی یۆرانیۆم دابنێت
دیبلۆماتان ده‌ڵێن پاش ئه‌وه‌ی كاره‌كان له ده‌زگایه‌كی ژێر زه‌وی له ئێران ته‌واو بووه، ئێسـتا ئێران ئاماده‌یه ده‌ستبه‌كاربێت بۆ به‌سـتنی 3 هه‌زار سه‌نته‌رفیوج بۆ
به‌رهه‌مهێنانی یۆرانیۆمی پـیتێنراو.
ڕاپـۆرته هه‌واڵـیـیه‌كان له سه‌رچاوه دیبلۆماسـیـیه‌كانه‌وه وا ڕاده‌گه‌یه‌نن كه له ده‌زگای ناتانز بۆ به‌رهه‌مهێنانی سوته‌مه‌نی ناوه‌كی ئاماده‌كاری ده‌كرێت بۆ به‌سـتنی سه‌نته‌رفیوجه‌كان.
ڕاپـۆرته‌كان ده‌ڵێن ئه‌مه له‌سه‌ر ئه‌نجامی سه‌ردانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پـشـكنه‌رانی ئاژانسی ناوه‌كی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ناتانز پـێـشـبینی ده‌كرێت.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه یۆرانیۆمی زۆر پـیتێنراو ده‌كرێت بۆ دروستكردنی چه‌كی ناوه‌كی به‌كاربێت.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه ڕۆژئاوایـیه‌كانی له‌و باوه‌ڕه‌دان ئێران هه‌وڵی دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كی ده‌دات. به‌ڵام ئێران نكۆڵی لێ ده‌كات
مه‌ترسی روویدانی شه‌ڕی چه‌کداری له ناو هه‌ر دوو باڵه‌که‌ی حیزبی دیموکرات دا
جه‌لیل گادانی : ئه‌گه‌ر حکومه‌تی هه‌رێم کارێک نه‌کات ، له ناو هه‌ر دوو حیزبی دیموکرات دا شه‌ڕی براکوژی ڕووده‌دات
بنکه‌ی ئینته‌رنێتی هاوڵاتی بڵاوی کرده‌وه که ماوه‌ی سێ ڕۆژه له نێوان هه‌ر دوو باڵی لێک جیابۆوه‌ی حیزبی دیموکرات ( باڵی حه‌سه‌نزاده و باڵی هیجری ) دا مشت و مڕ و شه‌ڕه مست ڕوویداوه و مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه و ته‌شه‌نه کردنی ئه‌و بارودۆخه بۆ ئاقارێکی چه‌کداریش له گۆڕێ دایه .
جه‌لیل گادانی ، که‌سایه‌تی ناسراوی سه‌ر به باڵی حه‌سه‌نزاده به هاوڵاتی ڕاگه‌یاندووه که ئه‌گه‌ر حکومه‌تی هه‌رێم فریای ئه‌و وه‌زعه نه‌که‌وێت ئه‌وا مه‌ترسی پێکدادانی چه‌کداری هه‌یه و له‌وانه‌یه شه‌ڕی براکوژی ڕووبدات .
گادانی سکرتێری پێشووی حیزبی دیموکراتی کوردستان ( ڕێبه‌رایه‌تی شۆڕشگێڕ) که دواتر تێکه‌ڵ به حیزبی دیموکرات بوونه‌وه و یه‌ک له کێشه‌کانی نێوان هه‌ردووباڵه‌که‌ی ئێستا له سه‌ر ئه‌وانه ، داوای له سه‌رۆکی عێراق و سه‌رۆکی هه‌رێم و حکومه‌تی هه‌رێم کرد که زوو موداخه‌له‌ی وه‌زعه‌که بکه‌ن و هه‌ر دو حیزب ( حیزبی دیموکراتی کوردستان و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ) له کۆیه له یه‌کتر جیا بکه‌نه‌وه .
شایانی باسه که باڵی عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده هه‌ر له یه‌که‌م ڕۆژی هه‌ڵوێست گرتنیان دا له به‌یاننامه‌یه‌ک دا داوایان له حکومه‌تی هه‌رێم کردبوو که باره‌گاکانیان له یه‌کتر جیا بکاته‌وه و دواتریش له چه‌ند وتووێژێکی ڕۆژنامه‌یی دا داوایان کرد که باڵه‌که‌ی تر ماڵیان ده‌گه‌ڵ به‌ش بکات و ته‌نانه‌ت داوایان کرد که حیسابه بانکییه‌کانیش به نێوه‌یی به‌ش بکرێت به‌ڵام باڵی موسته‌فا هیجری ڕازی نییه به‌و کاره .
به چه‌قۆ هێرش کرایه سه‌ر ئه‌ندامێکی حیزبی دێموکرات

سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له بنکه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستانه‌وه به ڕێنێسانسی ڕاگه‌یاند که سه‌رله ئێواره‌ىڕۆژی18/1/2007 سێ که‌س له‌بنکه‌ى پرسگه‌ى حیزبى دیموکراته‌وه ده‌چنه سه‌ر ماڵى یه‌کێک له ئه‌ندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان ـ ئێران به ناوی "ئارش زمانى دادانا"به لێدانی 13 چه‌قۆ به توندی برینداری ده‌که‌ن.
اعمال محدودیت دومین بانک بزرگ کانادا برای ایرانیان
دومین بانک بزرگ کانادا روز سه‌شنبه اعلام کرد درپی اعمال محدودیت از سوی دولت آ‌مریکا، از گشایش حساب دلار آمریکایی برای برخی شهروندان دو ملیتی این کشور، خودداری می‌کند.
به گزارش خبرگزاری فرانسه، به گفته رایموند شویی‌نار، سخنگوی رویال بانک کانادا، این بانک حتی "در مواردی نادر" حساب‌های برخی از شهروندان کانادایی با ملیت میانماری، کوبایی، عراقی، سودانی، کره شمالی و ایرانی را مسدود کرده است.
بر اساس گزارش رادیو کانادا، رویال بانک نخستین بانک بزرگ کانادایی است که به پیروی از دولت آ‌مریکا چنین محدودیت‌هایی را برای برخی شهروندان دو ملیتی کانادایی وضع می‌کند. همین رادیو می‌افزاید وزارت دارایی کانادا ازاین اقدام رویال بانک بی‌اطلاع است.
از سوی دیگر "گروه د‌ژاردن"، بزرگ‌ترین موسسه مالی در ایالت کبک، به مشتریان خود اعلام کرده است که آنها می‌توانند "صرف نظر از ملیت خود" حساب
دلار آمریکایی بازکنند.
منشور کانادایی حقوق و آزادی هرگونه تبعیض ملیتی برای شهروندان کانادا را ممنوع ساخته است.
سخنگوی رویال بانک می‌گوید گشایش حساب دلار آمریکایی در کانادا "یک امتیاز" است و نه "یک حق".
بکوژی د. قاسملوو، سه‌حراروودی نه‌گیراوه
دوێنێ چوارشه‌ممه، به پشتبه‌ستن به‌و زانیارییانه‌ی که ڕۆژنامه‌ی "ده‌ر ستاندارد"ی ئۆتریشی بڵاوی کردبۆوه، هه‌واڵی گیرانی تیرۆریستی ئێرانی محه‌مه‌د جه‌عفه‌ری سه‌حراروودی که له تیرۆر کردنی د. عه‌بدولڕه‌حمانی قاسملوو دا به‌شدار بووه، بڵاو بۆوه.
له‌و بواره‌وه ئه‌مڕۆ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له لێدوانێکدا بۆ بنکه‌ی ئینته‌رنێتی ئاوێنه ڕایگه‌یاند که ئه‌و هه‌واڵه ڕاست نییه و تیرۆریستی ناوبراو چه‌ند کاتژمێرێک به‌ر له به‌سه‌ردادانی کۆنسولگه‌ریی ئێران له هه‌ولێر گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ئێران.
هه‌ر له‌و بواره‌وه ئه‌مڕۆ سه‌فیری ئێران له به‌غداد له کۆنفڕانسێکی چاپه‌مه‌نیدا ڕایگه‌یاند که ئه‌و هه‌واڵانه‌ی باس له گیرانی محه‌مه‌د جه‌عفه‌ری سه‌حراروودی ده‌که‌ن ڕاست نین. ناوبراو وتی: ئه‌وانه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌یان بڵاو کردۆته‌وه با به‌ڵگه بخه‌نه ڕوو
دۆستێکی کورد ده‌بێته سه‌رۆکی سۆسیال دێموکراته‌کانی سوێد
دوای دۆڕاندنی زۆرایه‌تی پارلمان و به‌و جۆره‌ش ئه‌رکی پێکهێنانی حکوومه‌تی سوێد له هه‌ڵبژرادنه‌کانی هاوینی ڕابردووی سوێددا، گۆران په‌رشۆنی سه‌رۆکی سۆسیال دێموکراته‌کانی سوێد ڕایگه‌یاند که ئه‌و ده‌ست له کار ده‌کێشێته‌وه. ...
دوای ئاشکرا بوونی ئه‌و هه‌وڵه کومیته‌ی ئاماده‌کاری هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی سۆسیال دێموکراته‌کان، بۆ ده‌ستنیشان کردنی به‌رئه‌ندامی سه‌رۆکایه‌تی، ده‌ست به‌کار بوون. کومیه‌تی ناوبراو ئێستا دوای نزیک به 4 مانگ به‌دوادا چوون توانی خاتو "مۆنا سالین"، که یه‌کێک له دۆسته هه‌ره نزیکه‌کانی کورده له وڵاتی سوێد، بۆ ئه‌و پۆسته ڕازی بکه‌ن.
چاوه‌ڕوان ده‌کرێ سۆسیال دێموکراته‌کانی سوێد له 17 و 18ی مانگی مارسدا کۆنگره‌یه‌کی نائاسایی بگرن و تێیدا ناوبراو، که تاقه به‌رئه‌ندامی ئه‌و پۆسته‌یه، وه‌ک سه‌رۆک هه‌ڵبژێرن.
مۆنا سالین له ساڵی 1995 دا به‌رئه‌ندامی سه‌رۆکایه‌تی پارتی ناوبراو بوو ، به‌ڵام به‌هۆی ئاشکرا بوونی ئه‌وه‌یکه ئه‌و زه‌کاتی ساڵانه‌ی ترومبێله‌که‌ی نه‌داوه و چه‌ند سه‌فه‌رێکی شه‌خسیی به پاره‌ی پارته‌که‌ی کردووه، له‌قاو درا و پاشه‌کشه‌ی کرد.
مۆنا سالین وه‌ک که‌سایه‌تییه‌کی "ئاماڵ چه‌پ" ناسراوه
قۆڵبه‌ست کرانی هاوڵاتیه‌کی مه‌ریوانی

به گوێره‌ی ڕاپۆرتێکی هه‌واڵنێری چاوه‌دێری مافی مرۆڤی کورد، هاوڵاتیه‌کی مه‌ریوانی به ناوی "هیوا بوتیمار" به تۆمه تێکی نادیار له لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشی ڕه‌ژیمه‌وه ده‌زگیر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێکی نادیار کرا.
"هیوا بوتیمار" هاولاتی مه‌ریوانی ته‌مه‌ن 29 ساله ڕۆژی 4ی به‌فرانبار ده‌زگیر و له بازداشتگایی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مه‌ریوان ده‌ستبه‌سه‌ره.
ناوبراو به تۆمه‌تێکی نادیرا له شوێنی کاری خۆی گیراوه و ماڵه‌که‌ی له لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشێوه پشکێندراوه‌ته‌وه و ده‌زگاکانی پێوه‌ندی‌داریش هۆی گیرانی ناوبراو ئاشکرا ناکه‌ن.
ده‌گوترێ که "هیوا بوتیمار" به تاوانی هه‌وڵدان دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران تۆمه‌تبار کراوه و له‌م دوایانه دا ڕه‌وانه‌ی بازداشتگایی ئیتلاعاتی سنه کراوه
کۆماری ئیسلامی پڕۆژه ئابورییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ڕاده‌گرێت

کۆماری ئیسلامی ئێران پڕۆژه ئابورییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به بیانوی ئه‌وه‌ی پاره‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌سوتێنێ، ڕاده‌گرێت.
به گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له‌ناوخۆی ئێران بڵاو بوونه‌ته‌وه، کۆماری ئیسلامی پڕۆژه‌ی پێتڕۆشیمی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به بیانوی ئه‌وه‌ی که بواری قازانجی ئابوری پڕۆژه له‌به‌رچاو نه‌گیراوه و ته‌نیا ئامانجی سیاسی تێدا بووه، ڕاده‌گرێت.
کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد ڕایانگه‌یاندوه: به‌رده‌وام کردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه زیان ده‌گه‌یه‌نێته ئابوری و داهاتی حکومه‌ت.
شایانی باسکردنه که ده‌وڵه‌تی خاته‌می له کاتی خۆی دا پڕۆژه‌ی زیاتر له 4 ملیارد دۆڵاری په‌سه‌ند کردبوو که 10 کارخانه‌ی گه‌وره‌ی پێتڕۆشیمی له‌خۆوه ده‌گرت و له باشوری ئێرانه‌وه مادده‌ی پۆلی‌ئه‌تیلێن یان ده‌گواسته‌وه ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و به‌و شێوه‌یه به دانانی کارخانه‌ی تایبه‌ت له شاره‌کانی ئیلام، کرماشان و سنه و مه‌هاباد، ئابوری گه‌لی ئه‌و هه‌رێمه تا ڕاده‌یه‌ک به‌رز و ڕێژه‌ی بێکاریش هه‌رنه‌بێ بڕێک که‌م ده‌بۆوه
خوپیشاندان له سه قز
به گوێره‌ی هه‌واڵێکی چاوه‌دێری مافی مرۆڤی کورد، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه کۆمه‌ڵێکی 400 که‌سی له هاوڵاتیان سه‌قزی به کۆبوونه‌وه له‌شه‌قامه‌کانی ناوه‌ندی شار و به‌رده‌رگایی فه‌رمانداری، داخوازی پێڕاگه‌یشتنی به‌په‌له‌ی به‌رپرسان شار و ده‌وڵه‌ت له‌مه‌ر پێداویستی نه‌وت و گاز به خه‌ڵک بوون و داخوازیان له به‌رپرسان ده‌کرد فکرێک بۆ پێداویستی سووته‌مه‌نی هاوڵاتیان بکاته‌وه به هۆی بڕانی گازه‌وه.
پاش کاتژمێرێک هێزه‌کانی ئاسایشی و پۆلیسی شاری سه‌قز هێرشیان کرده کۆبوونه‌وه ناڕه‌ایه‌تیه مه‌ده‌نیه‌که‌ی هاوڵاتیان و سه‌ره‌نجام هاوڵاتیان بۆ به‌رپرچ دانه‌وه‌ی ئه‌م ڕه‌فتاره هێرشیان کرده سه‌ر بانک و فه‌رمانداری و ده‌زگا ده‌وڵه‌تیه‌کان و وێرای سووتاندنی به‌شێک له بینایی فه‌رمانداری، شووشه و په‌نجه‌ره‌ی کۆمه‌ڵێک داموده‌زگای حوکومیشیان شکاند.
شایانی باسه که له سه‌تا 75ی گازی شاری سه‌قز بڕاوه و هاوڵاتیان به هۆی سه‌رمایی سه‌خت و نه‌بوونی سووته‌مه‌نی تووشی کێشه‌ی مه‌زن بوونه و هه‌فته‌ی پێش سێ مناڵ له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی سۆبه‌یه‌ک دا گیانیان له ده‌ست دابوو.
«همدستان صدام یکشنبه اعدام می شوند»
درحالی که اعتراض ها به شيوه اعدام صدام حسين و فيلم برداری و پخش صحنه هایی از به دار آويختن او همچنان ادامه دارد، خبرگزاری فرانسه به نقل ازمقام های عراقی می گويد، اعدام دو دستيار صدام حسين به روزيکشنبه موکول شده است.
پيش ازاين گزارش ها حاکی بود که برزان التکريتی، برادرناتنی صدام حسين و رييس سازمان امنيت سابق عراق، به همراه عواد حامد البندر، رييس سابق دادگاه انقلاب اين کشور، سحرگاه امروز اعدام می شوند.
يکی از مقام های نزديک به نوری المالکی، نخست وزير عراق گفته است به دليل فشارهای بين المللی اعدام اين دونفربه تعويق افتاده است. اما تاريخی رابرای اعدام آنها اعلام نکرد. از سوی ديگربها العرجی، يکی از نمايندگان عضوفراکسيون مقتدا صدر در مجلس عراق هم به خبرگزاری فرانسه گفته است که «مطمئن است که اين دونفرروزيکشنبه اعدام خواهندشد.»
التکريتی و البندر، در جريان محاکمه صدام حسين و سران رژيم بعث به جرم قتل عام ۱۴۸ شيعه در روستای دجيل، همراه با صدام حسين به اعدام محکوم شدند.
بان گی مون، دبيرکل سازمان ملل روزچهارشنبه مخالفت خود را با مجازات اعدام ابراز کرد.
سخنگوی سازمان ملل گفت: «دبيرکل، به ماده سوم اعلاميه جهانی حقوق بشر که حق اشخاص را به زندگی، آزادی وامنيت محترم می شمارد، اعتقاد راسخ دارد. وحمايت کامل خودراازفراخوان لوئيزآربور، کميسرعالی سازمان ملل درامورحقوق بشرکه ازمقام های عراق خواسته است اين دو نفررااعدام نکنند، اعلام می کند.»
درهمين حال مشاور نخست وزير عراق از دستگيری فردی که از مراسم به دار آويختن صدام حسين به طور «غيرمجاز» با تلفن همراه فيلم برداری کرده بود، خبرداده است و می گويد بازجویی ازاين فرد که يکی ازمحافظان درجريان اعدام صدام حسين بود، ادامه دارد.
اما خبرها در اين مورد هم ضدونقيض است. درحالی که وزارت کشور عراق می گويد در حال بازجویی از دو نفر از ماموران محافظ به ظن فيلم برداری ازصحنه اعدام است، منقيص فارون، قاضی دادگاه صدام که از شاهدان اعدام بود به خبرگزاری رويترز گفته است که او شاهد بود که دونفر از مقام های رسمی ازصحنه فيلم برداری کردند.
اين فيلم که به طور گسترده در اختيار رسانه ها قرار گرفته و اعتراض های زيادی را در سطح جهانی برانگيخته است، حاوی صدای مشاجره صدام حسين با شاهدان به دارآويختن اوست. در اين فيلم شاهدی نام «مقتدا صدر» روحانی تندرو شيعه عراق را بر زبان می آورد و صدام حسين در پاسخ باريشخند می گويد: «اين است شجاعت شما؟». کسی در پاسخ او می گويد: «برو به جهنم.»
ارتش آمريکا ناخرسندی خودرا از نحوه اعدام صدام حسين ابراز کرده و دولت بريتانياه هم پخش فيلم مذکور را محکوم کرده است.
همچنين اعدام صدام حسين در آستانه روزعيد قربان سبب ابراز انزجار بسياری از مسلمانان شد.
درهمين حال موفق الربيعی مشاورامنيت ملی عراق که در مراسم اعدام صدام حضور داشت درمصاحبه ای با شبکه سی ان ان گفته است که «چرافکرمی کنيد بردن نام مقتدا صدر و حرف های ديگری که درجريان اعدام زده شد، اهانت آميزاست؟ اين افراد فقط داشتند برطبق سنت دعا و التماس می کردن دو در پايان آن هم اسم مقتدا صدر را بردند. اين که نامی اهانت آميز نيست و بر کسی لعنت نمی فرستادند. رقصيدن درکنار جسد مرده هم يک سنت عربی است.»
|
| |
سه‌رۆك تاڵه‌بانی ئاگاداری كاتی له‌سێداره‌دانی سه‌دام حسێن نه‌بووه
سه‌رچاوه‌یه‌كی مه‌كته‌بی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی ی.ن.ك هه‌واڵێكی ئاژانسی IRNA ی به‌هه‌ڵبه‌ستراو وه‌سفكرد‌و وتی: "سه‌رۆك تاڵه‌بانی ئاگاداری كاتی له‌سێداره‌دانی سه‌دام حسێن نه‌بووه". |
گاز در ۱۱ استان ایران قطع شد
بنا به اطلاعيه شرکت گاز، هم اکنون ۱۱ استان ايران با مشکل کمبود گاز رو به رو هستند و به گفته يک مقام مسوول، احتمال قطع سراسری گاز نيز وجود دارد.
در حالی که طی روز های اخير دمای هوا در بيشتر نقاط کشور کاهش شديدی داشته است، قطع گاز و همچنين عدم سوخت رسانی مناسب در بسياری از استان ها زندگی مردم را مختل کرده است.
بنا بر اخبار منتشر شده در خبرگزاری های جمهوری اسلامی (ایرنا) و واحدمرکزی خبر، هم اکنون سيستم گازرسانی و انتقال سوخت به استان های سمنان ، لرستان، کرمانشاه ، همدان، اردبيل ، آذربايجان شرقی و غربی ، کردستان ، زنجان، ق‌م و قزوين در برخی نقاط به طور کامل قطع و در برخی نقاط با مشکل مواجه است.
مام جه‌لال : له‌ترسی هه‌ڵاتن په‌له‌مان له له‌سێداره‌دانی سه‌دام كرد
جه‌لال تالًَه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق گوتی :" نیگه‌رانی و ترس له هه‌ڵاتنی سه‌دام وایكرد په‌له له جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كه بكه‌ین.
سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌باره‌ی حوكمی له سێداره‌دانی سه‌دام گوتی :" بۆیه په‌له‌مان له جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كه كرد ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نیگه‌ران بووین له‌وه‌ی كه هه‌ندێ كه‌س به پاڵپشتی ئه‌مریكیه‌كان زه‌مینه بۆ راكردنی سه‌دام خۆش بكه‌ن و پیلان له‌دژی خه‌ڵكی عێراق سازبكه‌ن."
تاڵه‌بانی ئه‌و قسانه‌ی له میانه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵً مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی سه‌رۆكی ئێران كرد و پیرۆزبایی له گه‌لانی ئێران به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی قوربان كرد و هیوای خواست له سێداره‌دانی سه‌دام زه‌مینه‌یه‌كی له‌بارتر بۆ به‌رقه‌راركردنی ئارامی له عێراق بێنێته ئاراوه.
نه‌ژاد له‌لای خۆیه‌وه دوای پیرۆزبایی له گه‌لانی عێراق گوتی :" سه‌دام چه‌ندها تاوانی له‌گه‌لًَ خۆیدا بۆناو گۆڕ برد ، رۆژانی داهاتوو گه‌وره‌یی ئه‌و تاوانانه‌ی ئه‌و دیكتاتۆره ده‌رهه‌ق به گه‌لانی عێراق و ناوچه‌كه ئه‌نجامی داون، ئاشكرا ده‌بێت."
ئاژانسی (ئیرنا)ی ئێرانی ئه‌م هه‌واڵه‌ی گواسته‌وه و ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه سه‌رۆك كۆماری عێراق به نه‌ژادی راگه‌یاندووه كه هه‌روه‌ك چون به‌رگری له سوونه‌كانی عێراق ده‌كات ئاواش به‌رگری له شیعه‌كان ده‌كات.
شایانی باسه له سێداره‌دانی سه‌دام مشتومڕێكی زۆری له نێوه‌نده سیاسیه‌كانی عێراق و وڵاتان دروست كرد ، به‌تایبه‌تی مه‌سه‌له‌ی په‌له‌كردن له حوكمه‌كه و ئه‌و دروشمانه‌ی له كاتی له سێداره‌دانه‌كه گوترانه‌وه ، هه‌روه‌ها واده‌ی حوكمه‌كه كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵً یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان.
ناشتنی ته رمی سه دام
ته‌رمی دیكتاتۆری پـێشـووی عێراقی له‌سـێداره‌دراو گواسـترایه‌وه بۆ نزیـك شـاره‌كه‌ی خۆی تكریت تاوه‌كو بینێژن.
سه‌رۆكی هۆزی ئه‌لبوناسڕ، هۆزه‌كه‌ی سه‌دام، دره‌نگ كاتێـكی ڕۆژی شه‌ممه ته‌رمه‌كه‌ی سه‌دامی وه‌رگرت. به‌ڵام ڕوون نه‌بۆته‌وه له‌كوێ ده‌ینێژن.
له دوای ئه‌وه‌ی له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه له به‌غدا سه‌دام له سێداره درا، پـۆلیسی عێراقی بڕیاری داوه بۆ ماوه‌ی چوار ڕۆژ گه‌مارۆی شـاری تكریت بده‌ن، وه كه‌س بۆی نیـیه بچێته ناو شـاره‌كه و یان لێی ده‌ربچێت.
له‌سه‌ر ئیعدامكردنه‌كه‌ی سه‌دام كاردانه‌وه‌ی جیاجیا له‌نێو پـێـكهاته‌كانی عێراقدا هه‌یه، زۆربه‌ی شـیعه‌كان ئاهه‌نگیان به‌و بۆنه‌یه‌وه گێڕاوه، به‌ڵام سونه‌كانی سه‌ر به سه‌دام ماته‌مینی و توڕه‌یی خۆیان ده‌ربڕی.
سه‌دام حوسێن له سێداره درا
کاتژمێر 6 ی سه‌رله‌به‌یانی شه‌ممه هاوکات ده‌گه‌ڵ یه‌که‌م ڕۆژی جه‌ژنی قوربان ، دیکتاتۆری پێشووی عێراق سه‌دام حوسێن له سێداره‌درا.
به گوێره‌ی دوا زانیاری دوابه‌دوای ئه‌رێ کرانی بڕیاری له سێداره‌دانی سه‌دام حوسێن و هه‌ڤاڵانی له دادگای پێداچوونه‌وه دا، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێڕاق نوری ئه‌لمالکی بڕیاره‌که‌ی ئه‌رێ کرد و دواتر بڕیاره‌که سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌چوو.
شایانی باسه که ئه‌م بریاره دوای ئه‌و ڕیزه دانیشتنانه هات که تیایدا له دادگای باڵای تاوانه‌کانی عێڕاقی دا سه‌دام و داروده‌سته‌که‌ی به‌تاوانی ئه‌نجامدانی کۆمه‌ڵکوژی له گوندی دوجه‌یل له ساڵی 1982 دا به ئیعدام حوکم دران.
هه‌روه‌ها دوێنێ جورج بووش سه‌رۆکی ئه‌مریکا له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت دا ده‌گه‌ڵ ڕاوێژکارانی خۆی له سه‌ر له سه‌ر ده‌ره‌نجامه‌کانی ئه‌و بڕیاره کۆبۆوه و وا به دیار ده‌که‌وێت که ئه‌وانیش بڕیاره‌که‌یان په‌سه‌ند کردبێ بۆیه جێ به‌جێ کراوه
کیشه له سه ر بلاو کردنی ئالای عیراق و کوردستان پیکه وه

سه‌رپه‌رشتیاری رۆژنامه‌ی (الحج العراقیه) رازی نییه وێنه‌ی ئاڵای كوردستان بڵاوبكرێته‌وه‌و سه‌رۆكی وه‌فدی راگه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرێت
له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی ئاڵای كوردستان له‌و رۆژنامه‌یه‌ی له‌مه‌ككه بۆ حاجیانی كوردستان‌و عیراق ده‌رده‌چێت، كێشه ده‌كه‌وێته‌وه نێوان وه‌فدی راگه‌یاندنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان‌و عیراقه‌وه‌و سه‌رۆكی وه‌فدی راگه‌یاندنی هه‌رێمی كوردستانیش رایده‌گه‌یه‌نێت كه له‌مه‌ولا هاوكاریی ئه‌و رۆژنامه‌یه ناكه‌ن‌و به‌رپرسان له‌و مه‌سه‌له‌یه ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه.
پاش ئه‌وه‌ی ستافی راگه‌یاندنی حاجیانی كوردستان ره‌زامه‌ندیی نیشاندا هاوكاریی رۆژنامه‌ی (الحج العراقیه) بكات، كه ده‌سته‌ی باڵای راگه‌یاندنی حاجیانی عیراق سه‌رپه‌رشتیی ده‌كات و رۆژانه له شاری مه‌ككه ده‌رده‌چێت، له‌یه‌كێك له‌لاپه‌ڕه‌كانی ژماره (سفر)ی ئه‌و رۆژنامه‌یه‌دا بڕیاربووه وێنه‌یه‌كی حاجیانی كوردستان به‌ئاڵای كوردستانه‌وه له‌سه‌ر كێوی (ئوحود) بڵاوبكرێته‌وه، به‌ڵام پاش دیزاین كردن وێنه‌یه‌كی ئاڵای عیراقی له‌ته‌نیشته‌وه دانراوه، به‌مه‌ش سه‌رۆكی وه‌فدی راگه‌یاندنی حاجیانی كوردستان ناڕه‌زایی ده‌ربڕیوه‌و له‌هاوكاریكردنی رۆژنامه‌كه كشاوه‌ته‌وه.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی سه‌رۆكی وه‌فدی راگه‌یاندنی حاجیانی كوردستان له‌لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان وتی: "رێككه‌وتبووین كه له‌ده‌ركردنی ئه‌و رۆژنامه‌یه‌دا بنه‌ماكانی ده‌ستوور و عیراقی نوێ كه عیراقێكی فیدراڵییه ره‌چاو بكرێت و لاپه‌ڕه‌یه‌كی ته‌واوی ئه‌و رۆژنامه‌یه به‌زمانی كوردی بێت و وه‌فدی راگه‌یاندنی كوردی لێی به‌رپرسیار بێت، به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی پرس به‌ئێمه بكه‌ن و دوای دیزاینی ته‌واوی لاپه‌ڕه‌كه‌مان، چاویان به‌رایی نه‌هات ئاڵای كوردستان به‌شه‌كاوه‌یی له‌سه‌ر شوێنه‌پیرۆزه‌كانی سعودیه ببینن و نه‌یانتوانی ئه‌مانه‌تی رۆژنامه‌وانی بپارێزن و ئاڵایه‌كی عیراق-یان كه ئاڵای ئه‌نفالچییه‌كانه له‌ته‌ك ئاڵای كوردستاندا درووستكردووه كه ئه‌و وێنه‌یه له بنه‌ڕه‌تدا جگه له‌ئاڵای كوردستان هیچ ئاڵایه‌كی تری تیادا نییه و به كامێرای وێنه‌گرێكی وه‌فده‌كه‌مان گیراوه".
سه‌رۆكی وه‌فدی راگه‌یاندنی حاجیانی كوردستان هه‌روه‌ها وتی: "كه‌سێك سه‌رپه‌رشتیی خه‌رجی و ده‌رچوونی ئه‌و رۆژنامه‌یه ده‌كات كه‌ناوی نه‌جم ئه‌لساعدی-یه و جگه له‌وه‌ی هیچ هاوكارییه‌كی وه‌فدی راگه‌یاندنی كوردی نه‌كرد و هیچ شتێك له‌بنه‌ما و ئه‌مانه‌تی رۆژنامه‌وانی و كاری راگه‌یاندن نازانێت و زۆر دیكتاتۆرانه بڕیاریدابوو یان ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر لاپه‌ڕه كوردییه‌كه‌ی رۆژنامه‌كه نه‌بێت یان ئاڵایه‌كی عیراقی له‌ته‌نیشتیدا دروستبكرێت، ئه‌وه‌ش له‌لای من جێگه‌ی قبوڵ نه‌بوو به‌بیركردنه‌وه‌یه‌كی سه‌دامیانه‌م ده‌زانی، بۆیه دوای پرس و راكردن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای حه‌جی كوردستان بڕیارمدا خۆم له‌ئه‌ندامێتیی ئه‌و لیژنه سێ كه‌سییه بكێشمه‌وه كه نه‌جم ئه‌لساعدی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی لیژنه‌ی باڵای حه‌جی عیراق سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات".
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی روونیكرده‌وه كه یاداشتێكی ناڕه‌زایی ده‌داته سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای حه‌جی عیراق و وێنه‌یه‌كیش ده‌داته وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه و كۆتاییهێنان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای حه‌جی عیراقدا روونده‌كاته‌وه.
نه‌قشبه‌ندی هیوای خواست به‌رپرسانی كورد له‌حكومه‌تی به‌غدا له‌م جۆره هه‌ڵوێستانه بێده‌نگ نه‌بن و ئاستێك بۆ ئه‌و جۆره كه‌سانه دابنێن كه رێز له ئیراده و خواستی خه‌ڵكی كوردستان ناگرن.
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكی كه‌ناڵی (العراقیه) دا مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی وتی: "ئێمه هیچ پێویستییه‌كمان به لیژنه‌ی راگه‌یاندنی حه‌جی عیراق نیه و ئه‌وانه‌ی له‌و لیژنه‌یه‌دا دانراون ساده‌ترین بنه‌ماكان و ئه‌مانه‌تی رۆژنامه‌نووسیی ناپارێزن و هه‌ر ئه‌وان پێویستیان به شاره‌زایی و توانای راگه‌یاندنی كوردی هه‌بووه و ته‌نانه‌ت له‌و بودجه گه‌وره‌یه‌ی كه له‌به‌رده‌ستیاندابوو، هاوكاریی وه‌فدی راگه‌یاندنی كوردیان نه‌كردووه و له‌هه‌مووی سه‌یرتر ئه‌وه بوو كه نه‌یانده‌زانی كۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێت به‌كاربهێنن و له‌هه‌موو ته‌نگژه‌یه‌كیاندا په‌نایان بۆ ستافی راگه‌یاندنی كوردی ده‌برد".
ناوبراو دووپاتیكرده‌وه كه وه‌فدی راگه‌یاندنی كوردی له‌عه‌ره‌بستانی سعودی به‌رده‌وام ده‌بن له‌كاری ئاسایی خۆیان و زۆربه‌یان ئه‌ندامی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستانن و هه‌ندێكیشیان ئه‌ندامی فیدراسیۆنی رۆژنامه‌نووسانی نێوده‌وڵه‌تیین و هیچ پێویستییه‌كیان به لیژنه‌ی باڵای حه‌جی عیراق نیه و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ كاره‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئاشکرا بوونی جاسووسه‌کانی ئێران له سوێد؛ ئاڵۆزییه‌که گه‌یشته ئاستی باڵا
باکووری ئه‌ورووپا: دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌ی مێترۆی سوێد له زنجیره هه‌واڵ و به‌دواداچوونێکدا چه‌ند جاسووسێکی ئێرانی له وڵاتی سوێد له‌قاو دا، سه‌فیری کۆماری ئیسلامی ئێران له ستۆکهۆڵم که‌وته خۆ و داوا ده‌کا حکوومه‌تی سوێد داوای لێبورد له کۆماری ئیسلامی ئێران بکا.
ڕۆژنامه‌ی سه‌رله‌به‌یانانی ستۆکهۆڵم "مێترۆ" دوای له قاو دانی "ڕۆژنامه‌وانێک"ی ئێرانی و بڵاو کردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی پێویست له‌و بواره‌دا، له ژماره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی خۆیدا جاسووسێکی دیکه‌ی له قاو دا.
ڕۆژنامه‌که ده‌نووسێ: پۆلیسی ئاسایشی سوێد جاسووسێکی دیکه‌ی ئێرانی پێ زانیوه که ئه‌فسه‌رێکی ده‌زگای جاسووسییه. سێپۆ ( پۆلیسی ئاسایش ) بێده‌نگه به‌ڵام مێترۆ به‌ڵگه‌ی له ده‌ست دایه که جاسووسێکی ئێرانی له سه‌فاره‌تی ئه‌و وڵاته‌وه له ستۆکهۆڵم جاسووسی بۆ ده‌وڵه‌تی ئێران ده‌کا.
پۆلیسی ئاسیش له لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی سه‌ره‌تاییدا له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌رێکی هه‌واڵده‌ری ئێرانی له سه‌فاره‌تی ئه‌و وڵاته له ستۆکهۆڵم ئاشکرای کردووه که کارمه‌ندێکی سه‌فاره‌تی ئێران و ئه‌فسه‌رێکی هه‌واڵده‌ریی که له سه‌فاره‌تی ئێران کار ده‌که‌ن، زانیاری‌یان داوه‌ته‌وه به ده‌زاگ جاسووسییه‌کانی ئێران. کارمه‌ندێکی پۆلیسی سوێد که ڕۆژنامه‌که په‌یوه‌ندی پێوه گرتووه ئه‌وه پشت ڕاست ده‌کاته‌وه و پێی وایه که، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌فسه‌ری ناوبراو به پاسپۆرتی دیپلۆماتیک له سوێده، پۆلیس نه‌یویستووه ئه‌م زانیارییانه ئاشکرا بکات. هۆیه‌کی دیکه‌ش ده‌توانێ ئه‌وه بێ که پۆلیسی سوێد ناوبراوی خستۆته ژێر چاوه‌دێری و ده‌یه‌وێ له‌و ڕێگایه‌وه شیوه‌کاری ده‌زگا جاسووسییه‌کانی ئێران ئاشکرا بکات.